ته‌قینه‌وه‌ی مین له سه‌رده‌شت کوژراو بریندارى لێ که‌وته‌وه
به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین له دێى قه‌له‌ره‌شى سه‌رده‌شت که‌سێک کورژرا و بریندارێکى لێ که‌وته‌وه، رۆژى شه‌ممه ٨ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨،
له دێى قه‌له‌ره‌شى ناوچه‌ى باژارى سه‌رده‌شت به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین دوو برا به ناوه‌کانى عه‌لى ده‌روێشى ٤٣ ساڵه کوژراوه و عه‌زیز ده‌روێشى ٤٠ ساڵه بریندار بووه.
شایانى باسه که له ساڵدا ژماره‌یێکى زۆر له خه‌ڵکى بێ تاوان به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین بریندار ده‌بن یان ده‌کوژرێن و له‌و ناوچه‌دا رژیم هیچ به‌رنامه‌یێکى نیه بۆ پاک کردنه‌وه‌ى ئه‌و مینانه و له سالانى ر٠ابردوودا رژیم به بیانووى بوونى هێز و لایه‌نه کوردستانیه‌کان پلانى دانانى مینى نوێى به‌رێوه بردوه.