جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هیچ کات شوێنى خۆیان به‌ جێ ناهێڵن

دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هیچ کات شوێنى خۆیان به‌ جێ ناهێڵن

رۆژنامه‌ى واشینگتۆن پۆست نووسى: محه‌ممه‌د محه‌دسین به‌رپرسى کومیسیۆنى ده‌ره‌وه‌ى شۆراى ملى مقاومه‌ت ئێران ته‌ئیدى کرد که‌ دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هیچ کات جێى خۆیان به‌ جێ ناهێڵن.

ناوبراو ووریایی دا، به‌رنامه‌ى ره‌بیعى هه‌ل ده‌ره‌خسێنى بۆ کاره‌ساتێکى مرۆڤایه‌تى.
ئه‌و رۆژنامه‌ زیادى کرد: چاره‌سه‌رى ده‌وڵه‌تى عێراق بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌، ده‌رخه‌رى ده‌سه‌لاتى رژیمى ئێران به‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق نیشان ده‌دا.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ به‌ ناوى \" ئوپزیسیۆنى ئێران بر٠یارى گواستنه‌وه‌ى عێراقى به‌ توندى ره‌د کرده‌وه‌\" گووتى: ئوپزیسیۆنى ئێران که‌ ماوه‌یێکى زۆره‌ له‌ عێراق په‌نابه‌ر بووه‌ رۆژى شه‌ممه‌ ٨ى خاکه‌لێوه‌ به‌ بر٠یارى به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌و سازمانه‌ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ خۆیان عێراق به‌ جێ نه‌هێڵن) دژ کرده‌وه‌ى نیشان دا.
ئه‌و هه‌واڵده‌ریه‌ زیادى کرد: ر٠اوێژکارى ئه‌منیه‌تى عێراق رۆژى هه‌ینى ٧ى خاکه‌لێوه‌ ووتى که‌ ٣٠ ٠  که‌س له‌ ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران، ده‌بێ ئه‌و که‌مپه‌ى بۆ ٢ ده‌یه‌یه‌ تێیدا ده‌ژێن به‌ جێ بێڵن. به‌لام مودجاهیدین ووتیان که‌ گواستنه‌وه‌ى به‌ زۆر ناقانوونیه‌ و ئه‌ندامانى سازمان هیچ کات ئه‌شره‌ف به‌ جێ ناهێڵن.
هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ زیادى کرد: ئه‌و سازمانه‌ له‌ ر٠اگه‌یێندراوێکدا که‌ بر٠یارى ده‌وڵه‌تى عێراقى به‌ پێشێلکارى قانوونى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ داناوه‌، گووتى: ئه‌وه‌ رێ خۆش کردنه‌ بۆ کاره‌ساتێکى مرۆڤایه‌تى.

15 سال و 7 ماه و 23 روز و 7 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هیچ کات شوێنى خۆیان به‌ جێ ناهێڵن

دانیشتوانى ئه‌شره‌ف هیچ کات شوێنى خۆیان به‌ جێ ناهێڵن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن