ر٠اپۆرتى کردهوهیێکى جاسوسى ئه‌لکترۆنى له زیاتر له ١٠ ٠ وه‌لاتى جیهان
لێکۆڵه‌ره‌وانى کانادایی ده‌ڵه‌ن، به‌ڵگه‌یان له کردهیێکى جاسووسى وه‌ده‌ست هێناوه که به چوونه ناو کامپیوتێرهکان، زانیاریان له رێکخراوه ده‌وڵه‌تى و مه‌ده‌نیه‌کان له چه‌ندین وه‌لاتى جیهان دزیوه.
به پێى ووته‌ى لێکۆڵه‌ره‌وانى زانستگاى تورنتۆ، به‌وه گه‌یشتوون که له نزیک به هه‌زار و سێ سه‌د کامپیوتێرى له سه‌د و سێ وه‌لات به تایبه‌ت کامپیوتێرهکانى ده‌فته‌ره‌کانى دالاى لاما، رێبه‌رى ئایینى تهبعیدى تهبهتى له رێگه‌ى ئه‌و سیستمه‌وه زانیارى لێ ده‌رهێنراوه.
لێکۆڵه‌ره‌وانى کانادایی که به‌ڵگه‌کانیان له رۆژنامه‌ى نیۆیۆرک تایمز بلاو کراوه‌ته‌وه گووتوویانه: وێ ده‌چێ ئه‌و سیستمه له کۆمپیوتێرانێک کارى پێ بکرێ که له چین دان، به‌لام ئه‌وان دڵنیا نین که ده‌وڵه‌تى چین له‌و کاره‌دا ده‌ستى هه‌بێ.