زیندانیێکى دیکه له زیندانى گهوههردهشتى که‌ره‌ج گیانى دا
کرده‌وه سه‌رکوتگه‌ریه‌کان و نه‌گه‌یاندن به پزیشک له کاتى خۆیدا بووه هۆى مردنى زیندانیێکى دیکه. به پێى هه‌واڵه‌کانى گه‌یشتوو له به‌ندى ٦ى زیندانى گهوههردهشتى که‌ره‌ج،
سه‌ر له به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه ٩ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٧، شه‌هبازیان له‌گه‌ڵ باقى زیندانیه‌کانى دیکه‌ى به‌ندى ٦ برانه حه‌وشه‌ى زیندان و پاسدارى به‌ند ته‌واوى ده‌رگاکانیان لێ ده‌به‌ستێ و شوێنه‌که به جێ دێڵێ. نزیک به سه‌عات ٨ى به‌یانى یه‌کێک له زیندانیه‌کان به ناوى شه‌هبازیان سکتهى دڵ لێى ده‌دا، باقى زیندانیه‌کان بۆ رزگارى گیانى ئه‌و زیندانیه و ئاگادار کردنه‌وه‌ى به‌رپرسى به‌ند ده‌ست ده‌که‌ن به لێدانى ده‌رگاى چوونه زوورى حه‌وشه‌که و بۆ ماوه‌ى ٣٠ ده‌قیقه به‌رده‌وام ده‌بن به‌لام پاسدارى به‌نده‌کان هیچ بایه‌خێکیان پێ نادا و ئه‌و زیندانیه له دواى ٣٠ ده‌قه و پێش گه‌یاندنى به ده‌رمانگا گیان ده‌دا.
ئه‌و شێوه سه‌رکوتى زیندانیه‌کان به تایبه‌ت زیندانیه سیاسیه‌کان له سه‌ره‌تاى زستانى ١٣٨٧ به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم و سه‌ره‌تا له به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وین له‌لایه‌ن پاسدار بزورگ نیا و پاسدارى به‌ند حوسێن ئه‌سه‌دیه‌وه به‌رێوه‌چوو و دوایی په‌ره‌یان پێ دا بۆ زیندانى گهوههردهشتى که‌ره‌ج. ئه‌و کرده‌وه سه‌رکوتگه‌رانه رۆژى یه‌کشه‌ممه ٩ى خاکه‌لێوه بووه هۆى مردنى یه‌کێک له زیندانیه بێ دیفاعه‌کان.