گه‌یتس ده‌ڵێ: ئابڵوقه‌ى ئابوورى رژیمى ئێران له دیپلۆماسى سه‌رکه‌وتووتر بووه
ر٠ابێرت گه‌یتس وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئابڵوقه‌ى ئابوورى رژیمى ئێران له دیپلۆماسى له باره‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و رژیمه سه‌رکه‌وتنى زیاترى وه‌ده‌ست هێناوه.
ناوبراو له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى فاکس نیوزى ئه‌مریکا گووتى: ده‌بێ بڵێم که به دیدى من بۆ سه‌رکه‌وتن له به‌رانبه‌ر هه‌ر دوو وه‌لات (رژیمى ئێران و کوره‌ى باکوور) له ئابڵووقه‌ى ئابووریدا به که‌ڵکتره تا رێگه‌ى دیپلۆماسى.
ناوبراو زیادى کرد که ئه‌گه‌ر به قه‌د پێویست فشارى ئابوورى بخرێته سه‌ر رژیمى ئێران،دیپلۆماسى ده‌توانێ رێگه بۆ رژیمى ئێران بکاته‌وه تا سیاسه‌ته‌کانى خۆیان بگۆر٠ن.
به پێى ووته‌ى ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریکاییه، سزا ئابووریه‌کان دژ به رژیمى ئێران ده‌توانێ ئه‌و رژیمه ناچار به ووتووێژ بکا.