زه‌نای سۆزی عاشقانه‌یه خه‌رمانان!
جه‌لال خۆشکه‌لام
تۆ تیشکێکی دروهوشاوه و پڕشنگداری هه‌ڵاتووی ناو خۆری ده‌م که‌ل و، هه‌ناسه‌ی گه‌رم و پڕسۆزی ناودهروونی ئه‌ویندارانی به‌ئاوات و دڵ پڕلهخۆزگهی نیشتمانی.
ڕێبوارێکی ماندو نه‌ناس و به‌ئه‌مه‌کی ڕێی کاروانی ڕزگاری خاک و ووڵاتی کوردانی، فریشته‌ی باڵگرتووی ڕۆحی سه‌روه‌رانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێ نازهیت و ته‌زوی ئۆخه و شادمانی له به‌رۆکی دڵه‌کان دهدهدی. بۆ هه‌میشه خه‌نده‌یه‌کی ئێسک سوکی و په‌ڕه‌ی لێوان ده‌بزوێنی.
ئه‌ستێره‌ی پینج په‌ڕی گه‌ش و ههمیشهبینراوی سه‌ر خه‌رمانی وه‌رزی خه‌رمانانی و وزه‌و هێز ده‌ده‌ی به باسکی پۆڵاینی جوتیار.
هه‌دا ناده‌ی له هیچ کۆسپێ، وه‌ک شێری برینداری چیا جنگ گیر ده‌که‌ی له‌سه‌ر سنگی مێژووی ساڵ و داستانی نه‌به‌ردی وه‌رزی ژیانه‌وه. شا ڕۆژی ڕۆژه‌کانی ساڵ و ترۆپکی لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنی. خۆشترین مژده‌ی وه‌فادارو، به‌رزترین سوره چناری ده‌م لێڕه‌واری تێکۆشا نی، گه‌شاوه ترین گوڵه‌هێرۆی قهتپاڵهکانی سه‌رهه‌ڵدان و بۆن‌خۆشترین چه‌پکه ڕیحانه‌و مێخه‌کی سهربهرۆکی دایکانی جه‌رگ سوتاوی.
تۆ پێنجی خه‌رمانانی، هیوا ده‌ده‌ی به‌داهاتوو، خه‌نه‌ی ده‌ستی تازه بووکی، ڕه‌شبه‌ڵه‌کی گه‌نج و لاوی. تۆ شوعاری ههمیشهبینراوی سه‌ردیوار و به‌ر ده‌رک و گه‌ڕه‌گی شار‌و گوندی. سرودی سه‌ر زاری هه‌رزه‌کار و کرێکارانی، چرای ڕووناکی ماڵه هه‌ژار و هه‌تیوانی.
هه‌رگیز هه‌رگیز هه‌دا ناده‌ی ، هه‌رگیز هه‌رگیز له‌بیر ناچی، چونکه مێژووی چه‌ندان ساڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و چقڵی چاوی دوژمنانی.
یادێکی به‌رزو پیرۆزی، تێکه‌ڵاوی ژوان و سه‌نگه‌ری خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌یت و شاهیدی چه‌ندان داستانی قاره‌مانی ڕۆڵهکانتی. ڕۆمانێکی بێ کۆتایی و هه‌موو ساڵێک به‌شێک لهمێژووت ده‌نووسیه‌وه، نوێ ده‌بیه‌وه، خوێنه‌ر هه‌رگیز لێت تێر نابێ.
وه‌کو کانی و ئاوه‌دانی ڕێبواران به‌ره‌و پیرت دێن و بۆهه‌میشه ده‌بیه مه‌نزڵگه‌ی ژیان و پشوودان و هه‌ستانه‌وه. تونیه‌تی گه‌روان دشکێنی، دڵان فێنک ده‌که‌یته‌وه. ڕۆژی له‌دایکبوونی سازمانی و هیوا به‌ژیان ده‌ده‌یته‌وه