ناردنى مووشه‌که‌کانى فه‌جرى ٣ له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه بۆ غه‌زه
حه‌وتوونامه‌ى ساندى تایمز چاپى بریتانیا ئاشکراى کرد بارێکى چه‌ک که رژیم له رێگه‌ى سودانه‌وه بۆ غه‌زه‌ى ناردبوو و ئه‌و باره مووشه‌کى فه‌جرى ٣ بوو، پێویسته سه‌رنج به‌و ر٠اپۆرتهى ته‌له‌فزیونى العه‌ره‌بیه بدرێ:
فرۆکه بێ فرۆکهوانهکانى ئیسرائیل له رۆژانى کۆتایی مانگى ژانویه و حه‌وتووى یه‌که‌مى مانگى فوریه له دوو هێرشى جیاوازدا، دوو کاروانى هه‌ڵگرى چه‌ک و چۆڵ که له‌لایه‌ن نزیک به ٥٠ قاچاخچى ده‌گوازرایه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئێرانه‌وه چاودێرى ده‌کرا، هێرشى کرده سه‌ریان و له ناوى بردن. ئه‌و کاروانه هه‌ڵگرى که‌ل و په‌لى مووشه‌کى فه‌جرى ٣ بوو تا ئه‌وه‌ى که بتوانێ به هاسانى بگوازرێته‌وه و له رێگه‌ى کوونه ژێر زه‌ویه‌کانى له میسره‌وه بگه‌یێندرێته غه‌زه. به‌پێى نووسراوه‌ى ساندى تایمز، وا بر٠یار بووه کارناسانى حه‌ماس که له سوریه و ئێران بارهێنراون لهتهکانى ئه‌و مووشه‌کانه یه‌کخه‌نه‌وه. ئه‌و مووشه‌که ٦٠ ک م دهر٠وا و ده‌توانێ تل ئاویو و بنکه ناوکهییهکانى ئیسرائیل بپێکێ.
به پێى ئه‌و سه‌رچاوه به‌لام ئه‌و باره هێرشى کرایه سه‌ر و له ناوبرا.