دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو که‌سى یه‌مه‌نى به‌ تاوانى جاسووسى بۆ رژیمى ئێران مه‌حکوم به‌ ئێعدام بوون

دوو که‌سى یه‌مه‌نى به‌ تاوانى جاسووسى بۆ رژیمى ئێران مه‌حکوم به‌ ئێعدام بوون

دادگایێک له‌ سه‌نعا پێته‌ختى یه‌مه‌ن، دوو که‌سى یه‌مه‌نى به‌ تاوانى جاسووسى بۆ رژیمى ئێران به‌ ئێعدام مه‌حکوم کرد. ئه‌و دادگاییه‌ تۆمه‌تبارێکى دیکه‌ى به‌ هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى ته‌واو، به‌خشى.

به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌، عه‌بدولکه‌ریم لالجى ٣٣ ساڵه‌، هانى دین محه‌ممه‌د ٣١ ساڵه‌ و ئه‌سکه‌نده‌ر عه‌بدوو ٥٧ ساڵه‌ له‌ شارى عه‌ده‌ن له‌ باشوورى یه‌مه‌ن رۆژى ١١ى ئۆکتۆبر به‌ تاوانى پێوه‌ندى ناقانوونى له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران گیران و ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌ کران.
ئه‌و سێ که‌سه‌ به‌وه‌ تاوانبار کراون که‌ به‌ڵگه‌ و زانیارى و وێنه‌یان له‌ به‌ڵگه‌ نهێنی به‌ رژیمى ئێران داوه‌ و ئاسایش و هه‌ل و مه‌رجى سیاسى و ئابوورى ئه‌و وه‌لاته‌یان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.
ئه‌سکه‌نده‌رى عه‌بدوو له‌و تاوانانه‌ به‌ری کرا به‌لام دوو که‌سه‌که‌ى دیکه‌ به‌ ئێعدام مه‌حکوم کران.

15 سال و 7 ماه و 23 روز و 5 ساعت و 20 دقیقه پیش از این

دوو که‌سى یه‌مه‌نى به‌ تاوانى جاسووسى بۆ رژیمى ئێران مه‌حکوم به‌ ئێعدام بوون

دوو که‌سى یه‌مه‌نى به‌ تاوانى جاسووسى بۆ رژیمى ئێران مه‌حکوم به‌ ئێعدام بوون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن