پێنجی خه‌رمانان و ئاوڕیکی کورت له فیداکاری رۆڵه‌کانی سازمانی خه‌بات!
که‌ریم فریزیان ـــ وڵاتی سوئێد 5ی خه‌رمانانی 1387ی کۆچی خۆری.
که‌ریم فه‌یزیان ــ سوئێد.
به بۆنه‌ی 28 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کورستانی ئێرانه‌وه،سڵاو ده‌نێرم بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ، ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که بۆ به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی نیشتمان ، به دڵئاوایی و سه‌خاوه‌ته‌وه تاکه سرمایه‌ی ژیانیان که گیانی پیرۆزیان بوو پێسکه‌ش کرد. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رز و به‌رێزی شه‌هیدان ، زیندانیانی سیاسی و سه‌ر جه‌م چین و توێژه‌کانی کورده‌واری.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه سڵاو و پیرۆزبایی خۆم ده‌گه‌ێنمه یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌ندامان و کادر و پێسمه‌رگه‌و لایه‌نگران ، به تایبه‌ت سه‌رکردایه‌تی سازمان. پیرۆزبایی ده‌که‌م له‌و که‌سانه‌ی که به‌شێوه‌ێک له شێوه‌کان رۆژێک له رۆژان به پێی توان و بۆکران خزمه‌تیان به سازمانی خه‌بات و شۆڕشی ره‌وای گه‌له‌که‌مان کردوه. له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا پێم خۆشه یادێک له‌و رۆژانه بکه‌مه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران حه‌ماسه‌یان ده‌خولقاند و قاره‌مانه‌تی و فیداکاریان ده‌نواند و به وره و باوه‌ڕی به‌هێز، هێزی دژمنی داگیر که‌ریان تارو و مار ده‌کرد و کوردستانیان له دژمنان به‌رته‌نگ کردبۆوه . هه‌رله ناوچه‌ی کامیاران و سنه‌وه ، شه‌ڕه‌کانی دێهگولان و پیرموغان و سه‌رجاده‌ی کرماشان سنه که ئه‌و ده‌م له چوار چێوه‌ی ده‌فته‌ری مامۆستادا ، بۆ پشتگیری له برایانی کۆمه‌ڵه که ئه‌وکات هاوده‌نگی و هاوکاری له نێوانمان دا هه‌بوو. دوایه‌ش شه‌ڕی جێژنی قوربانی سه‌رپردی شاری حه‌ماسه و خوێن،،بانه،، ی وارگه‌ی شه‌هیدانی سوور خه‌لات ، تفر و توونا کردنی هێزی به‌ناو گاردی جاویدان به هه‌موو که‌ره‌سته‌و ئامرازه‌کانیه‌وه ، به هاوکاری و یه‌ک ده‌نگی هێزی به‌رگری و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات، شه‌ڕی سێ مانگه‌ی ناو شاری بانه، شه‌ڕی به‌رگری ناوچه‌ی مێراوێی سه‌رده‌شت و پیرانشار که هێزی پێشمه‌رگه‌ی سازمان چالاکی به‌رچاوی نواند. گرتنی ده‌یان پایه‌گا له ناوچه‌کانی به‌نه‌و ده‌ورووبه‌ری ، نموونه‌ی به‌رچاویان گرتنی دوو پایه‌گای دژمن له گوندی شوێ به یه‌ک هێرش و دوو پایه‌گای گوندی یاکوباوا و ماماڵ، سیچان و زۆری تر و عه‌مه‌لیاته‌کانی ناوشاری بۆکان و سه‌قز و حه‌ماسه‌ی بێ وێنه‌ی شه‌هید عه‌تا قادری و هاو باوه‌ڕانی له ناوشاری سنه‌ی خوێناوی دا. شه‌ڕی بێ وێنه‌ی ناو ئاوایی قه‌به‌غڵووی ناوچه‌ی سه‌قز و سه‌رپردی میره‌دێ و چالاکی هێزی بۆکان له سه‌ر جاده‌ی میاندواوــ مهاباد . هه‌ڵمه‌ته به‌رچاوه‌کانی قاره‌مانانی هیزی سه‌رده‌شت له سه‌ر جاده‌ی مهاباد سه‌رده‌شت و زمزیران. گرتنی به سه‌دان دیل له هیزی به‌زیوی دژمن و ده‌ستکه‌وتی زۆر و زه‌وه‌ندی وه‌ک چه‌ندین ده‌زگا ماشین وکه‌ره‌سته‌ی تری باییدار که تا ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێ بۆ کار وباری شۆڕش که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیرێ. ئه‌وانه نمونه‌ێکی که‌می کار و چالاکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران بوون که هه‌موو جه‌ماوه‌ری دانیشتووی ئه‌وناوچانه شاهیدی حه‌ماسه و قاره‌مانه‌تی رۆله‌کانیان له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سازماندا بوون. هه‌مووی ئه‌و کار و چالاکیانه له‌کاتێک دا به‌ڕێوه‌ده‌چوون که زۆربه‌ی لایه‌نه به‌رچاوه‌کانی کورستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌رهه‌ڵستی کار و چالاکی سازمانیان ده‌کرد بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رکی شۆڕش و خه‌بات و کۆسپیان ده‌خسته سه‌ر رێگامان که ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆسپ و رێگریانه نه‌بوایه، بێ‌شک سازمان ده‌ی توانی باشتر و چالاکانه‌تر بۆ به‌ره‌و پیش بردنی شۆڕشی ره‌وای گه‌ل فیداکاری نیشان بدایه. له کۆتایی دا وێڕای پیرۆزکردنی پێنجی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، هیوای ئه‌وه ده‌خوازم که له داهاتوو دا ئه‌و کار شکێنی و به‌رچاوته‌نگی و ته‌ک رهویانه له ناو حیزب و لایه‌نه‌کاندا نه‌مێنێ و گه‌وره و بچووک ، کۆن و نوێ، یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست له یه‌ک به‌ره‌ی نیشتمانی دا بۆ وه‌دی هێنانی ئاوات و ئامانجه‌کانمان هه‌وڵ بده‌ین. دلنیام وه‌ک چؤن ئه‌مڕۆ 28 هه‌مین ساڵه‌ی سازمان جێژن ده‌گیرێ و پیرۆزدهکرێ، ئاواش جێژنی یه‌کگرتن و هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه دڵ سۆزه‌کانی کورد و کوردستان ده‌گرین و چاوی نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان کوێر و رۆحی شه‌هیدانمان شاد ده‌که‌ین. هه‌رچی یهکگرتووتربێت هێزی کوردی ره‌سه‌نی کورد په‌رور. پیرۆزبێ پێنجی خه‌رمانان له هه‌موو گه‌لی کوردستان.