په‌یامى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى بۆ ٢١مین کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا
به‌رێز سه‌رۆکى کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئه‌مریکا
به‌رێزان ئه‌ندامانى کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئه‌مریکا
له‌گه‌ڵ سلاوى گه‌رم
هه‌واڵى به‌ستنى بیست و یه‌که‌مین کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئه‌مریکا بووه مایه‌ى خۆشحاڵیمان.
هیوادارین ئه‌م کونگره‌یه‌تان بر٠یارى جێى په‌سندتر و کاریگه‌رترى لێ بکه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌دواى ئه‌و ئاڵ و گۆر٠هى له‌ده‌سه‌لاتدارى و سیاسه‌تى ئه‌مریکا هاتۆته ئاراوه.
بێ گومان کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئه‌مریکا ده‌ورێکى باشی هه‌یه له‌ناساندنى دۆزى ماف خوازانه و ره‌واى کورد له‌ئه‌مریکا. بێ شک کونگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌توانێ به هه‌وڵ و تێکۆشانى دڵسۆزانى گه‌له‌که‌مان له‌ئه‌مریکا زیاتر په‌ره بستێنێ و پشتیوانى سیاسه‌تمه‌داران و ده‌وڵه‌تى ئه‌و وولاته بۆ گه‌لى کورد رابکێشێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خوشحاڵى خۆم دهردهبر٠م به به‌ستنى بیست و یه‌که‌مین کونگره‌ى سالانه‌تان، له‌هه‌مان کاتدا، ئه‌وه‌تان پێ راده‌گه‌ێنم که به‌هۆى چه‌ند کێشه و نه‌بوونى ویزاى سه‌فه‌ر ناتوانم به‌شدارى کونگره‌که‌تان بکه‌م، هه‌ر بۆیه به‌ناوى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێش که‌ش ده‌که‌م و ئاواته‌خوازم شاهیدى بر٠یارى به جێ و گرینگتان بم.
بابه‌شێخ حوسینى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
٢/٣/٢٠ ٠ ٩