دوشنبه 

18 ژانویه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامى کومیتەى ناوەندى بەبۆنەى ٥ى خەرمانان ٢٨ هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنی سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

پەیامى کومیتەى ناوەندى بەبۆنەى ٥ى خەرمانان ٢٨ هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنی سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
کومیتەى ناوەندى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران

هاونشتمانى تێکۆشەر:
ئەندامان و لایەنگران و دۆستانى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران!
پێنجى خەرمانانى ئەمساڵ بەرانبەرە لەگەڵ 28 هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستان. ئەم رۆژە پیرۆزە و 28 ساڵ خەبات و خۆڕاگرى و کۆڵنەدان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانى خەڵکى کوردستان، لەهەموو خەڵکى کوردستان و ئەندام و لایەنگرانى سازمان و دۆستان و بەتەنگەوە چووانى ئازادى وەڵاتەکەمان پیرۆزبێ!

پیرۆزبێ لە کەس و کارى سەربەرزى شەهیدان کە بەخوێنى سورو ئاڵى رۆڵەکانیان، سەنەدى حەقانیەتى خەباتى ئازادیخوازى کورد و سازمانى خەباتى کوردستان مۆرکرا و سازمان پێى نایە قۆناغى پێشکەوتن وگەشەسەندن. هەروەها لەم یادە پیرۆز و بەرزەدا سڵاو دەنێرین بۆ زیندانیانى سیاسى و ئەو تێکۆشەرانەى کە لەناوخۆى کوردستان دا خەریکى کارى تەشکیلاتین و لەپێناو گەیاندنى سیاسەتەکانى سازمان بە خەڵک و لەقاودانى پیلانەکانى رژیم، شەو و رۆژیان گرآ داوە و گیانى خۆیان خستۆتە بەر مەترسى رژیمى کورد کوژو دژى مرۆڤایەتى ئاخوندەکان.
هەروەها بە بۆنەى حەوتەمین ساڵیادى دامەزرانى کومیتەى ئافرەتانى سازمان پیرۆزبایی گەرم بە ژنانى تێکۆشەر لەریزى سازمانى خەبات و تێکڕای ئافرەتانى کوردستان، پێش کەش دەکەین. هیوادارین ئافرەتان و تێکڕاى چینەکانى کۆمەڵگا بە رووخانى رژیمى ئاخوندى بەئازادى و مافە زەوتکراوەکانیان بکەن.
هۆگرانى ئازادى، خەباتگێڕانى کوردستان:
سازمانى خەباتى کوردستان، لە هەل و مەرجێکدا دامەزرا کە خەڵکى کوردستان کەوتبوونە بەر گەورەترین شاڵاوى نیزامى و تەبلیغاتى و لە هەموو لایێکەوە دژایەتى داواکانیان دەکرا. هەروەها بۆشاییەکى گەورە لە موبارەزە بۆ رزگارى خەڵکى کوردستان لە ئارادا بوو، خەڵکى موسڵمانى کوردستان بەهۆى بوونى لایەنە چەپەکان بەوشێوەى کە پێویست بوو لە دەورى شۆڕش نەدەئاڵان. بەڵام بە دامەزراندنى سازمانى خەبات کە تەشکیلاتێکى نیشتمانى و نەتەوەیى و بەدور لەهەر جۆرە بۆچوونێکى لاوەکى بوو ژمارەییکى بەرچاو لەهاونیشتمانان هاتنە ڕیزەکانیەوە و لەماوەێیکى کورت دا وەک گەورەترین سازمان لەمەیدانى شۆڕشى رەوادا چالاکى درێژە پێدا و چەندین هێزى سەرەکى پێشمەرگە و سەدان هێزى بۆبەربەرەکانێى هێزەسەرکوتکەرەکانى ڕژیم سازماندا. سازمانى خەبات کە باوەرى بە پلۆرالیزمى سیاسی هەیە بە هێزى بەرین و قارەمانى پێشمەرگەکانى، لەگەڵ باقى هێزى پێشمەرگەى لایەنەکانى دیکەى کوردستان لەو رۆژانەدا کە کوردستان هێرشى بێ بەزەییانەى کرابووە سەر و فەرمانى جیهادى خومەینى لەدژ دەرچووبوو، ئازایانە موقاوەمەتیان کرد و بە بەرپەرچ دانەوەى شاڵاوى رژیمى تازە بەدەسەڵات گەیشتووى خومەینى و تێک شکاندنى هێزەکانى لە کوردستان، دەرسى خۆڕاگرى و گیانبازیان فێرى نەوەکانى ئێستا و داهاتوو کرد.
سازمانى خەباتى کوردستان لەڕۆژە سەختەکانى موقاوەمەت دا، خاوەنى چەندین داستانى پڕلە سەروەریە کە یەک لەو سەروەریانە رۆژى 10ى خەزەڵوەرى 1385ە کە ڕۆژى شکاندنى هێزى دوژمنە و پآ مل کردنى رژیمە بۆ ئاوربڕ. سازمانى خەبات هەرلە سەرەتاى دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ کە 28 ساڵ بەسەر تەمەنیدا تآ دەپەڕآ دژى هەرجۆرە پاوانخوازیێک بووە و پێى وایە کوردستان بەبیرى جیاواز و تەحەموول کردنى یەکتر دەگا بەئازادى. لەمەوداى موبارەزەى شێلگێریدا لەبەرانبەر سەرەڕۆییەکاندا، هیچ کات ئیرادەى خۆى نەخستۆتە ئیختیار ئەم وئەو هێز و هەمیشە لەدژى پاوانخوازان ٠راوەستاوە کە ویستوویانە خۆیان بەسەر سازمان و خەڵکى کوردستان دا بسەپێنن.. سازمانى خەباتى کوردستان وەک هێزێکى شۆڕشگێر و فیداکار، جێگەى رێز و پێزانینە لەلایەن هەموو کوردێکى دڵسۆز و نیشتمان پەروەرەوە، چونکە لەماوەى موبارەزەیدا هەڵگرى پیروزترین پەیام بووە و بەبیرێکى نەتەوەیى و نیشتمانى و لەسەر رێبازى زۆربەى زۆرى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان هاتە مەیدان و وەک پارێزەر و پشتیوانى گەلەکەى، بەرى بەو شاڵاوانە گرت و ئەو تەم ومژانەى ڕەواندەوە کە باڵیان بەسەر جووڵانەوەى کوردستان دا کێشابوو. داستانى قارەمانەتى و بەربەرەکانێى قورس و خوێناوى پێشمەرگەکانى سازمان لە بەرانبەر هێرشى بآ بەزەییانەى رژیمى ئاخوندى بۆسەر کوردستان، بەخوێنى سەدان شەهید وبریندار وکەم ئەندام تومارکراوون. بەو تایبەتمەندیانەى کە سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران هەیەتى بۆتە خۆشەویسترین و رەسەنترین سازمان لەگۆڕەپانى جووڵانەوەى خەڵکى کوردستان و هیوا و ئومیدبەخشى ئێستا و داهاتووى گەلە زوڵم لێکراوەکەمانە. هەربۆیە بەبۆنەى یادى دامەزراندنى سازمانەوە لە تەواوى کوردستان کارى تەبلیغاتى کراوە و زۆر بەگەرمى پێشوازى لەم بۆنە دەکرآ و لەزۆربەى کێوەکانیش تەنانەت ئاور کراوەتەوە و بآ گوێدانە مەترسى رژیمى ئاخوندى رێزیان لەرۆژى پێنجى خەرمانان ساڵڕۆژى دامەزراندنى گرت.
خوشک و برایانى هێژا:
ماوەى نیزیک بەسآ دەیەیە، ستەمى بێ بەزەییانەى رژیمى ئاخوندى بەسەر خەڵکى ئێران بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى سەپێندراوە،ئەم ناوچە کە مەکۆى شۆڕش و خەباتکارانى ئازادى بووە هەرلە ڕاپرسى 12ى خاکەلێوەى 1358 ڕا تائێستا "نا"یان بەرژیم گوتووە و نەچوونەتە ژێر بارى ستەم، هەربۆیە تووشى سەدان کەند و کۆسپ بوونەو چەندین جار لەلایەن رژیمى ئاخوندى کۆمەڵکوژیان لێکراوە. 28ى گەلاوێژ کە رۆژى فەرمانى جیهادە لەدژى خەڵکى کوردستان، یەکێک لە بەڵگەکانە بۆ پاکتاوى رەگەزى کورد لەلایەن دەسەڵاتداران، کە تا ئێستا ئاسەوارى ماوە. لەهێرشى کوێرانەى رژیم بۆسەر کوردستان دەست لەکەس نەپارێزراوە و بە ژن و منداڵ، پیر و پەک کەوتە خوێنیان حەڵاڵ کرابوو. لەگەڵ ئەوەى کە کوشتارێکى بآ پێشوونە لە کوردستان ئەنجام درا و خەڵکێکى زۆر لە خوێنەوە گەوزان، خەڵکى دێهاتەکانى قارنآ و قەڵاتان و سندوس و گڵەزەردە و سۆفیان، کۆمەڵ کوژ کران و خومەینى خوێن مژ بەڕشتنى خوێنى خەڵکى بێ تاوانى کوردستان، جارێکى دیکە بیرى هیتلێر و موسولینى و پینووشەى زیندوو کردەوە و لەبەرەبەرى کۆتایی سەدەى بیستەمدا گەورەترین جینایەتى سەبارەت بە مرۆڤایەتى خوڵقاندووە کە تا هەتایە لەبیروزەینى کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى و خەڵکى کوردستان دەمێنێتەوە. نیزامى ملهورى ئاخوندى لەگەڵ سەرکووتى بێ بەزەییانەى خەڵکى ئێران و کوردستان ، دەیان نەهامەتى دیکەى بۆ خەڵک بەدیارى هێناوە و زیاتر لە نیوەى خەڵکى ئێرانى خستە ژێر هێڵى فەقرەوە و چەندین بەڵاى ماڵوێرانکەرى وەک ئیعتیاد و هتد...پەرەپێداوە.
سەرمایەى نیشتمانى ئێران لەرێگەى جۆراوجۆرى وەک پەرەدان بە بیرى فەندەمنتاڵیزم و پشتیوانى لە حیزب اللە ى لوبنان و دەستە و تاقمە تروریستەکانى ناوچەکە بە تێکڕا خەرج دەکات. بە هەزینەیێکى سەرسووڕ هێنەر ترۆر و تەقاندنەوەى لە جیهاندا هێنا ئاراوە و بە سیاسەتە دژە مرۆڤەکانى کە بریتیە لەناردنى شۆڕشى خومەینى بۆ دەرەوەى وەڵات، جیهانى بە تەواوى ئاڵۆز کردووە و ئارامى و ئۆقرەیی نەهێشتۆتەوە.
رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى کە سەرچاوەى ئاڵۆزى و شەڕ و شۆڕە لەئێران و ناوچەکە و تەنانەت مەترسیشە بۆسەر جیهان، بە توندى تاوى داوەتە تەواوکردنى گەڵالەئەتۆمیەکەى و بەدەر لەچاوى رێکخراوى وزەى ناوکەیی سەر بە رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، ماوەى 18 ساڵ درێژەى داوە بە پاڵاوتەکردنى ئۆرانیوم بە مەبەستى وەدەستهێنانى بۆمبى ئەتۆم. بەئاشکرابوونى گەڵاڵە ئەتۆمیەکەى لەلایەن سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران، چاودێریێ٠Žکى چڕوپڕى کۆمەڵگاى جیهانى کەوتەسەر و تا ئێستا سێ بڕیارنامە لەدژى رژیم دەرچووە کە هەنگاو بە هەنگاو ئابلۆقەکانى لەسەر توندتر دەکرێ و ئەو رژیمە بارودۆخى ئێرانى خستۆتە قۆناغێکى مەترسیدارەوە کە هەردەم چاوەڕوان دەکرێ، ئێران رووبەرووى شەرێکى گەورە ببێتەوە.
ئامادەبوانى بەڕێز:
رژیمى سەرەرۆى ئاخوندى بۆ بێ دەنگ کردنى حەرەکەتى ئازادیخوازانەى خەڵکانى ئێران، ووڵاتى کردۆتە زیندانێکى گەورە بۆ تێکڕاى چینەکانى جەماوەر بەتایبەت رۆشەنبیران وئازادیخوازان. ناڕەزایەتى جەماوەر لەسەرانسەرى ئێران بە تایبەت کوردستان پەرەى گرتووەوخەڵک لەگەڵ سەرکووتى بێ بەزەییانە بەرەوروون و زیندانەکان ئاخندراوون لەو تێکۆشەرانەى کە دەیانهەوێ لەرێگەى ئاشتیانەوە بە بەماف و ئازادیەکان بگەن.
رژیم فشارێکى زۆرى ناوخۆیی و دەرەکى لەسەرەو هەموو نیشانەکان هێما بۆئەوە دەکەن کە گۆڕان نیزیک و حەتمیە. سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران بە هەست کردن بەو لێپرسراویەتیەى کە لەسەریەتى هەموو هەوڵى خۆى بۆ وریاکردنەوەى خەڵکى کوردستان سەبارەت بە گۆڕانەکان خستۆتەکار و داوا لە هێزە سەرانسەرى و کوردستانیەکان دەکات کە ٠ریزەکانیان یەکگرتوو بکەن و بە مەبەستى پێک هێنانى بەرەێیکى سەرانسەرى و کوردستانى و هەوڵ بدەن و بەدور لە هەر قازانجێکى سازمانى و حیزبى، کار بۆ پێک هێنانى بکەن. جارێکى دیکە بەبۆنەى 28 هەمین ساڵى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستان پیرۆزبایى لە هەموو ئەندامانى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران دەکەین و ئاواتەخوازین کە ئەم جێژنە ببێتە هۆى خێرو خۆشى بۆ گەلە زوڵم لێکراوەکەمان وئەویندارانى رێگەى پیرۆزى سازمانى خەبات.
شەکاوەبێ ئاڵاى سازمانى خەبات
بڕوخێ رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى
سەرکەوێ بزوتنەوەى شۆڕشگێڕانەى خەڵکى ئێران و کوردستان
5/6/1387




16 سال و 7 ماه و 10 روز و 14 ساعت و 24 دقیقه پیش از این

پەیامى کومیتەى ناوەندى بەبۆنەى ٥ى خەرمانان ٢٨ هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنی سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

پەیامى کومیتەى ناوەندى بەبۆنەى ٥ى خەرمانان ٢٨ هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنی سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن