له ساڵى ١٣٨٧ دا زیاتر له ٦٤٨٠ کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى دژ به سیاسه‌ته‌کانى رژیمى ئێران به‌رێوه‌چووه
خه‌باتمێدیا: به پێى ئاماره سه‌بت کراوه‌کان، چینه جیاجیاکانى خه‌ڵک له ساڵى ر٠ابردوودا زیاتر له ٦٤٨٠ نار٠هزایهتیان دژ به رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى و سه‌رکوت و گه‌نده‌ڵیه‌کانى به‌رێوه‌بردوه.
ساڵى ١٣٨٧، ساڵى به‌رنگارى و وه‌ستان و به‌ربه‌ره‌کانێى خه‌ڵکى ئێران له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران له هه‌موو بارێکه‌وه بوو. به پێى ئاماره سه‌بت کراوه‌کان، له‌و ساڵه‌دا شاهیدى زیاتر له ٦٤٨٠ جار مانگرتن، نار٠هزایهتى، کۆبوونه‌وه و تێکگیرانى خه‌ڵکى به گیان گه‌یشتوو له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بووین.
به پێى ئه‌و ئاماره، له هه‌ر مانگێکدا نزیک به ٥٤٠ بزوتنه‌وه‌ى نار٠هزایهتى و له هه‌ر رۆژێکدا ١٨ بزوتنه‌وه‌ى نار٠هزایهتى به‌رێوه‌چوه. ئامارى نار٠هزایهتیهکانى ساڵى ١٣٨٧ له چاو سالانى پێشووتر، ١٥٩٠ جار زیادى کردوه. ئه‌و نار٠هزایهتیانه به تێکر٠ا، ١٨٠ ٠ نار٠هزایهتى خوێندکارى، ١٢١٥ جار نار٠هزایهتى کرێکارى، ٣٢٠ بزوتنه‌وه‌ى نار٠هزایهتى فه‌رهه‌نگیان و ٣١٤٥نار٠هزایهتى له‌لایه‌ن باقى چین و تووێژه‌کانى خه‌ڵک و زیندانیه سیاسیه‌کانه‌وه به‌رێوه‌چووه. له به‌ربه‌ره‌کانێى خه‌ڵک له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران له ئه‌یوانى غه‌رب و مه‌ریوان شاهیدى سه‌رهه‌ڵدانى خوێناوى بووین. له مانگى بانهمهر٠دا خه‌ڵکى ئه‌یوانى غه‌رب له ئوستانى ئیلام، له دواى ته‌قه‌ى هێزه‌کانى رژیم و کوژرانى سێ که‌س له خه‌ڵکى ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هێرش کرایه سه‌ر ناوه‌ند و ئیداره‌کانى رژیم و ئاووریان تێ به‌ردان. له مانگى کۆتایی ساڵى ١٣٨٧ (ره‌شه‌مه)، خه‌ڵکى مه‌ریوان له ئوستانى کوردستان له ماوه‌ى یه‌ک حه‌وتوو نار٠هزایهتى و مانگرتنى سه‌رانسه‌رى دژ به سیاسیه‌تى به‌ستنى سنووره‌کانى ئه‌و شاره و شه‌هید کردنى کاسبکاران و کوشتنى ئه‌سبه‌کانیان، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیران و رژیمیان مه‌جبور به پاشه‌کشه کرد.
یه‌کێکى دیکه له مانگرتنه درێژماوه‌کان له دژى سیاسه‌ته چه‌وته ماڵیاتیه‌کانى رژیم، بازاریه‌کانى تاران و هێندێ شارى دیکه له مانگى ر٠هزبهردا بوو. ئه‌و مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى مه‌جبوور به پاشه‌کشه له سیاسه‌ته‌کانى کرد. له ساڵى ١٣٨٧دا نار٠هزایهتى خوێندکارى له زانستگاکانى تاران، شیراز، زاهیدان و بوعه‌لى سیناى هه‌مدان به‌و پهر٠ى خۆى گه‌یشت، له مانگى ره‌شه‌مه‌دا زیاتر له ١٥٠ ٠ که‌س له خوێندکارانى زانستگاى پوله تینیکى تاران له‌گه‌ڵ بوونى حکومه‌ت نیزامى رانه‌گه‌یێندراو، به دانى شیعاره‌کانى (مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر و دیکتاتۆرى سه‌رده‌م)، (شه‌هید بووه به بیانوو) رق و کینه‌ى خۆیان له جینایه‌تى گه‌وره‌ى خومه‌ینى له به‌رده‌وام بوونى له شهر٠ى دژى نیشتمان و شانۆى له خاک نانى ئیسک و بروسکى قوربانیه‌کانى شه‌ر٠ له زانستگا دهربر٠ى و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیران.
خوێندکاران بلاکارد گه‌لێکیان هه‌ڵگرتبوو که له سه‌رى نووسرا بوو (دژ به دواکه‌وتوویى یه‌کگرین)، ئه‌و به‌رنگاریه که‌م وێنه‌یه‌ى خوێندکاران له دواى په‌یامى وه‌لى فه‌قیهى رژیم سه‌باره‌ت به له خاک نانى ئیسک و بروسکى کوژراوانى شه‌ر٠ له زانستگاکان دا هات.
له کاتى تاسوعا و عاشورادا، خه‌ڵک به وه‌ستان و به‌ره‌نگاریێکى که‌م وێنه، له شه‌قامه‌کانى هومایوون شار، درچه، زه‌ینه‌بیه و شاره‌کانى دیکه، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیران و به دانى خوێنى لاوان بارگه و بنه‌ى فێلبازى رژیمى ئاخوندیان تێک و پێک دا.
له رۆژى سێ شه‌ممه ٢٧ى ره‌شه‌مه‌دا، له‌گه‌ڵ بوونى حکومه‌ت نیزامى رانه‌گه‌یێندراو، خه‌ڵک به‌تایبه‌ت لاوان جێژنى چوارشه‌ممه سووریا‌ن به‌رێوه‌برد و ئه‌و بۆنه‌یان گۆر٠ى بۆ نار٠هزایهتى سه‌رتاسه‌رى دژ به رژیمى ئاخوندى. لاوان به به‌کارهێنانى بۆمبه ده‌س سازه‌کان و ته‌قاندنى ته‌ره‌قه و کردنه‌وه‌ى ئاگر کردنه‌وه و هه‌روه‌ها له هێندێ له شاره‌کان شکاندنى شیشه‌ى ماشینه‌کان، له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامیه‌کانى رژیمدا تێکگیران.
زیندانیه سیاسیه‌کانیش به مانگرتن و نار٠هزایهتى به‌رده‌وامى خۆیان، گر٠ و تینى به‌رنگاریان له شکه‌نجه‌گاکانى رژیمى ئاخوندی‌دا وه‌ک خۆى ر٠اگرتووه. له ساڵرۆژى ٣٠ جۆزه‌ردان رۆژى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى، ٣٥ که‌س له زیندانیه موجاهید و خه‌باتکاره‌کان له زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت و ده‌ستگردى ئیسفه‌هان بۆ ماوه‌ى ١٠ رۆژ مانیان له خواردن گرت. به‌و شێوه ساڵى ٨٧، خه‌ڵکى ئێران له هه‌موو بارێکه‌وه به‌ره‌نگارى سیاسه‌ته‌کانى رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى بوونه‌وه و نیشانیان دا که جوێ له روخان و گۆر٠انى رژیم هیچ داوایێکى دیکه‌یان نیه.