ژنراڵ پترائوس ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ر ئێران
ژنراڵ دیوید پترائوس سه‌رۆکى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى هێزه‌کانى ئه‌مریکا، به کونگره‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاى گووت: ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ر بنکه ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران.
ناوبراو به ئیشاره به به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کانى رژیم به کۆمیته‌ى هێزه چه‌کداره‌کانى کونگره‌ى ئه‌مریکاى گووت: ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل داهاتووى خۆى له بوونى ئێرانێکى ناوکه‌یی دا وه‌ها له مه‌ترسیدا ببینێ، که به کرده‌وه‌یێکى نیزامى هه‌وڵ بۆ ر٠اگرتن یان وه‌دوا خستنى بدا.
ئه‌و ژنراڵه ئه‌مریکاییه له ر٠اپۆرتێکدا که پێشکه‌شى سه‌ناى ئه‌مریکاى کردوه، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران نیگه‌رانى دهربر٠یوه و زیاد ده‌کا: به‌رپرسانى رژیمى ئێران نه‌یان توانیوه وه‌ک پێویست زه‌مانه‌ت و روون کردنه‌وه بده‌ن به کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی.
به پێى ووته‌ى سه‌رۆکى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى ئه‌مریکا: سوور بوون و ئاڵۆز کردنى هه‌ل و مه‌رجه‌که له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه دراوسێکانى ئێران و کۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یی واى کردوه که به خراپترین شێوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوکه‌وت و نیه‌تى رژیمى ئێران بیر بکه‌نه‌وه.
له‌لایێکى دیکه‌وه بینیامین نتانیاهوو، پێش له‌وه‌ى که به پله‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل بگا، له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى ئاتلانتیک که رۆژى سێ شه‌ممه ٣١ى مارس بلاو بۆته‌وه، گووتى: باراک ئوباما ده‌بێ به زوویی نه‌هێڵێ رژیمى ئێران به چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی بگا یان ئه‌وه‌ى که ئیسرائیل ئێران بۆمباران ده‌کا.