سه‌رێک له گۆرستانى سێ چاکان، له سارده کۆسان
به پێنووسى: مامۆستا سه‌ید جه‌لال ا‌لدین حوسێنى (په‌ژار)
به‌هاره کاتى خۆشى و شادیه، رۆژى ئازادیه، بۆ هه‌ر جێ ده‌چى دیمه‌نى ره‌نگینه،
گوڵه، زه‌رد و سوور و شینه.
سه‌یران چى به نێو گولان وه‌رده‌بن، چه‌پکه‌ى گوڵ ده‌چنن.
له خونچه‌ى ده‌م به خه‌نده دهگهر٠ێن، به‌رله‌وه وه‌گه‌شێن و په‌ر٠ باوێن.
به‌لام دایکى شه‌هیدى جوانه‌مه‌رگ، دڵى ناێى خونچه‌یێک جوانه مه‌رگ کا.
ئه‌و به چاوێک دهر٠وانێته هه‌موو جوانه‌مه‌رگان، ئارام ئارام دهر٠وا که پێ له گوڵێک نه‌نێ.
دڵۆپ دڵۆپ فرمێسکى تێکه‌ڵ به ئاونگى گولان ده‌کا تا ده‌گاته سه‌ر گۆر٠ى شه‌هید.
ده‌بێنێ هه‌موو گۆر٠ێک به هه‌لاڵه برایمه په‌رژینه و په‌رژینى به گولانه.
هه‌لاڵه کۆر٠یان به‌ستووه و سه‌ریان داخستووه، بێ ده‌نگ چاو ده‌پاڵێون.
دایکى شه‌هید دێ و کۆر٠یان ناشه‌مزێنێ، له پشتیانه‌وه داده‌نیشێ و له به‌ر خۆیه‌وه به شه‌هید هه‌ڵ ده‌ڵێ، گۆر٠او گۆر٠ى لێ ده‌کا و شه‌هیدان به سه‌ر ده‌کاته‌وه و بێ دایکان دڵ ده‌داته‌وه.
ئێمه‌ش یادى شه‌هیدان ده‌که‌ین و به سه‌روه‌ریان ناو ده‌به‌ین، بۆیه رێ ده‌که‌وین به \"گوڵى به‌رکان دا\" سه‌ر ده‌که‌وێن، ده‌رۆین به \"هه‌وار مه‌نسووردا\"، به‌په‌نا هه‌لاڵه و به‌یبوون و سوێسن و بێ‌ژان دا تێ دهپهر٠ین.
هار٠هى هه‌یاسه‌ى شیوه‌ڵکان تێکه‌ڵ ده‌بن له‌گه‌ڵ چریکه‌ى بولبولان و جریوه‌ى زه‌رده‌زریوان، که به ره‌نگى خۆیان شان به شانى گولان کوێستانیان ر٠هنگاندووه.
ر٠ادهمێنن: ئه‌وان جوان ترن یان گوڵى کوێستان؟
به خۆیان هه‌ڵ ده‌ڵه‌ن یان به گولان؟
به‌و هه‌موو دیمه‌نه سه‌روشتیانه‌دا دهر٠ۆین.
بۆ کوێ؟
بۆ سه‌ر گۆر٠ى شه‌هیدى جوانه‌مه‌رگ، دڵ ده‌ڵى ئه‌ویش به‌شى به ژیانه‌وه بوو، تاسووقى له ژیان نه‌شکا. له کوێ یه بێ بهر٠هنگى سوور و ئاڵى به به‌ژنى شلکى وه‌ک شووڵکى، دیمه‌نى ئه‌و کۆسار و ئه‌و چیمه‌ن و گوڵزاره جوان تر بر٠ازێنێتهوه و به‌و دیمه‌ن و چیمه‌نانه دڵى پر٠ ئاواتى خه‌مبارى بلاوێنێته‌وه؟
وه‌لامى دیاره، ئه‌و شه‌هیده له دیتنى گوڵزار بێزار بوو تا زۆردارى داگیرکه‌رى لێ دیار بوایه، دڵى به گوڵى زه‌رد و سوور و شین خۆش نه‌ده‌کرد، ته‌نیا ئه‌ویندارى جۆره گوڵێکى سه‌وور بوو.
ده‌زانى چی؟
گوڵى برینى گه‌شى له‌شى خۆى که خه‌باتى کوردستان پێشکه‌شى کاو ئه‌مجار شه‌هاده‌ت به‌رگى سوورى خه‌لات کا.
ده‌ست له ژیان و دیتنى دیمه‌نى کوێستان و بۆن و به‌رامى کوردستان هه‌ڵگرێ له پێناو ئازادیی کوردستان و رزگارى گه‌لى کورد دا.
ئه‌وه ئێمه ده‌رۆین و دڵ پرسیار ده‌کا و وه‌لام سه‌ربار ده‌کا.
تا ده‌گه‌ێنه گۆر٠ستانى سێ چاکان له ساده‌کۆسان، ده‌چینه سه‌ر گۆر٠ى سه‌روه‌رى شه‌هید، لاوى حه‌ڤده ساڵه‌ى جوانه مه‌رگ، \"سه‌ید که‌ریمى مه‌جیدى\" کاک (هێرش بۆکانى) که چوارده‌ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٦٠ له جه‌نگێکى قاره‌مانانه‌دا له ناو شارى بۆکان دواى کوشتنى سێ که‌س له داگیرکه‌ران بوو به قوربانیى گه‌ڵ و نیشتمان.
ده‌چینه پێش له گۆر٠ى بێ شین و شه‌پۆرى، ده‌چینه سه‌ر گۆر٠ى جوانه‌مه‌رگى بێ دایک که ته‌نیا خاکى پاکى کوردستان دایکیه‌تى و هه‌لاڵه فرمێسکى بۆ ده‌رێژن، سه‌ر گوزه‌شتى خه‌بات و هه‌واڵى شه‌هیدانى بۆ ده‌بێژین. دواى دروود و سلاو و فاتێحایێک که گیانى شاد که‌ین، گوێمان لێ بوو له گۆشى(سه‌ماعه) ته‌له‌فونى هه‌لاڵه‌وه به گوێى ئێمه‌ى دا ده‌دا که په‌یامى من به‌رن بۆ ده‌نگى خه‌باتى کوردستان، ده‌مه‌وێ به‌شه به‌رنامه‌ى یادى سه‌روه‌رانى خۆم به په‌یامێک بر٠ازێنمهوه.
جا ئه‌وه په‌یامى کاک هێرشى شه‌هید و ئه‌وه‌ش دڵ و گوێى هاورێ یانى، \"پێشمه‌رگه‌کانى خه‌باتى خوێناوى\":
کوردستانى خۆشه‌ویستم نیشتمانى پر٠ له ویستم
خاکى پاکم نیشگه‌ى چاکم به تۆ چاکم بۆتۆ پاکم
په پیتى تۆ گوورا گه‌رام به پێزى خاکت ههڵگر٠ام
له تۆدا ژیم و پێت ده‌ژیم به‌تۆوه من هه‌م، بێ تۆ چیم؟
خاکى زۆر به نرخ و باییم به تۆ به‌رز و له خۆ باییم
ئه‌ى روانگه‌ى گشت ئاواتم ئامانجى به‌ره‌ى خه‌باتم
تا له ئامێزتدا بم، خۆم له تۆ ده‌رچم نامۆ نامۆم
لانه‌ى شێران من شێرى تۆم له پێناوت خۆم دانا، خۆم
ئۆخه‌ى لانکه‌ى مه‌رگ و ژینم خاکى له به‌ر دڵ شیرینم
به سروه‌ى تۆ ر٠اژێنراوم به گوڵه هێرۆت هه‌لات چاوم
چاوم له وێنه‌ى نێرگسته ئه‌ویش وه‌ک چاوى من مه‌سته
گۆنام له وێنه‌ى گولاڵه‌ت زامم گه‌شن وه‌ک هه‌لاڵه‌ت
من شه‌هیدم شه‌هیدى تۆم هه‌ر خۆم بوو بۆ تۆم دانا خۆم
شلکه لاوێک بووم له مێزت پێ گه‌ییم به ناز و رێزت
به نازى تۆ پێ گه‌یشتم تا وام لێ هات تێ گه‌یشتم
ده‌بێ بت پارێزم به گیان له پێناوت دانێم ژیان
ده‌بێ بم بێ بۆ تۆ ئه‌مه‌ک هه‌ر بۆیه زوو تاوم دا چه‌ک
چه‌کى شه‌ره‌ف چه‌کى خه‌بات له بۆ پاراستنى وه‌لات
شه‌هیدیم گرته ئامێزم خۆم دانا تا بت پارێزم
ره‌نگه نه‌م ناسى که من کێم؟ له ئى وه‌ک من زۆرن هاورێم
من سه‌ید که‌ریمى مه‌جیدیم چوارده‌ى هه‌شتى شه‌ست شه‌هیدیم
له بۆکانى جێگاى ژینم دوایی هات به رێگاى ژینم
کوان ئه‌وانه‌ى پێشه‌نگم بوون پێشه‌نگى مل به زه‌نگم بوون؟
له‌گه‌ڵ کۆر٠ى سوورخه‌لاتن؟ یان هه‌ر خه‌ریکى خه‌باتن؟
یان گه‌زه جاویان له مل کرد چاویان شۆر٠ و ملیان شل کرد
به سه‌رى ر٠ووت و پێى په‌تى تۆبه‌یان کرد له پیاوه‌تى؟
ئاگام لێ بوو بۆم ده‌گریان ئاى هێندێ که‌س چه‌نده وریان
منى گه‌نجى شلکه نه‌مام بۆ کوردستان بوم و نه‌مام
به‌لام پیرى بێ هێز و تین پشت له خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ژین
ئۆخه‌ى شه‌هید بووم به بێ نه‌نگ نه‌مام ئاوا بژیم سه‌ر له‌نگ
سێبانه هاوینى ١٣٦٧ ک خ
*****
گولى به‌رکان کوێستانى پشتى شێنانه
هه‌وار مه‌نسوور کوێستانى سارده‌کۆسانه