بانگکرانى خوێندکارێکى زانستگاى تاران بۆ دادگاى رژیم
هه‌واڵده‌ریى ئه‌میرکه‌بیر، سه‌لمان یه‌زدان په‌نا خوێندکارى پله‌به‌رزى پێوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی زانستگاى تاران و له چالاکانى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن لقى سێهه‌مى لێکۆڵه‌رى ئاسایشى دادگاى رژیمه‌وه بانگکرا.
له‌و ئاگادار کردنه‌وه‌دا هاتووه که ئه‌گه‌ر تا سێ رۆژ له دواى ده‌رچوونى وه‌رقه‌که، حوکمى گیرانى ناوبراو ده‌درێ و حوکمى ئاماده نه‌بووى بۆ ده‌رده‌کرێ.
شایانى باسه ئه‌و خوێندکاره له سالانى ر٠ابردوودا به هۆى شکاتى سه‌رۆکى زانستگاى ئه‌میرکه‌بیره‌وه له دوو تێرم خوێندن بێ به‌ش کرا و به هۆى نار٠هزایهتى سه‌باره‌ت به ئاماده بوونى ئه‌حمه‌دى نژاد له زانکۆى تاران له تێرمێکى دیکه‌ى خوێندن بێ به‌ش کرا و ساڵى ر٠ابردووش به فه‌رمانى سه‌رۆکى کۆمیته‌ى ئینزباتى زانکۆى تاران له شوێنه خه‌وى زانکۆ ده‌رکرا.