پردێکى سه‌هۆڵ له قوتبى باشوور شکا
پردێکى سه‌هۆڵى گه‌وره که ناوچه‌یێکى به‌رز که له سه‌هۆڵ پێک هاتووه و به قه‌د جاماییکا ده‌بێ که پێوه‌ندى ده‌دا به جه‌زیره‌یێک له قوتبى باشوور شکا.
پسپۆر٠ان له‌و باوهر٠هدان که ئه‌و رووداوه به‌و مانایه که ئه‌و ناوچه به‌رزه (فلات) سه‌هۆڵه که ناوى ویلکینزه خه‌ریکه له قوتبى باشوور جوێ ده‌بێته‌وه و له ده‌ریادا وێڵ ده‌بێ و ئه‌وه‌ش شاهیدێکى دیکه‌ى گه‌رم بوونى زه‌ویه. له ده‌یه‌ى ١٩٩٠ ى زایینى ر٠ادهى گه‌وره‌یی ئه‌و فه‌لاته له بچووک بوونه‌وه‌دایه و ته‌نیا له ساڵى ر٠ابردوودا ١٤ له سه‌دى قورسایی خۆى له ده‌ست داوه، به پێى ووته‌ى ئه‌و دانشمه‌ندانه‌ى له سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن ئه‌وه یه‌که‌م جاره که یه‌کێک له پرده‌کانى پێوه‌ندى بۆ هه‌موو قار٠هکه و ئه‌و فه‌لاته‌ى له جێى خۆى ر٠اگرتبوو، بر٠ووخێ.
له وێنه‌یێکى ماهواره‌یی دا که له‌لایه‌ن ناوه‌ندى فه‌زایی ئوروپاوه گیراوه، کێوه سه‌هۆڵه‌کان له ده‌ریاکانى ده‌ورووبه‌رى به‌شى رۆژئاواى شێوه جه‌زیره‌ى قوتبى باشوور بیندراون که به‌ره‌و ناوچه‌کانى باشوورى ئامریکاى باشوور که‌وتوونه رێ.
دیوید وان زه‌وى ناس له ناوه‌ندى (British Antarctic Survery) چالاکى ده‌کا به هه‌واڵده‌رى رۆیتێرزى گووت: شێوه‌ى جوێ بوونه‌وه‌ى سه‌هۆڵ زۆر سه‌یره، دوو رۆژ پێش هیچ حاڵه‌تێک نه‌ده‌بینرا که به پێى ئه‌وه پێش بینى ئه‌و رووداوه بکرێ.
هه‌ر چه‌ند جوێ بوونه‌وه‌ى ئه‌و فه‌لاته سه‌هۆڵه کاردانه‌وه‌ى نابێ له سه‌ر رێژه‌ى ئاوى ده‌ریاکان، به‌لام نیگه‌رانیه‌کان سه‌باره‌ت به گۆر٠ان له هه‌ل و مه‌رج و هه‌واى زه‌وى له‌و خاڵه زیاتر ده‌بێ.
به پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له به‌رده‌ست دایه شێوه جه‌زیره‌ى قوتبى باشوور که له قه‌راخه‌کانى قوتبى باشووردایه و تا نزیک به ئه‌مریکاى باشوور درێژایی هه‌یه، له ماوه‌ى ٥٠ ساڵى ر٠ابردوودا گۆران له ئاو و هه‌واى زه‌وى دا کاردانه‌وه‌ى له سه‌رى بووه.
له ماوه‌ى ٣٠ ساڵى ر٠ابردوودا چه‌ندین فه‌لاتى سه‌هۆڵ له‌و ناوچه‌یه جوێ بوونه‌وه که شه‌شیان به ته‌واوى تواونه‌ته‌وه.