کاردانه‌وه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له تاقى کردنه‌وه‌ى هاوێشتنى مووشه‌ک بۆ فه‌زا له‌لایه‌ن کوره‌ى باکووره‌وه
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێکدانه‌وه‌ى هاویشتنى مووشه‌ک له‌لایه‌ن کوره‌ى باکووره‌وه کۆبوونه‌وه. ده‌وڵه‌تى پوینگیانگ هاویشتنى مووشه‌که‌که‌ى به سه‌رکه‌وتوو ناوبردووه و گووتوویه‌تى ئامانج دانانى ماهواره‌یێک له فه‌زادا بووه.
سه‌عات ٢:٣٠ ده‌قیقه‌ى سه‌ر له به‌یانى به کاتى گرنویچ، رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٦ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٧ کوره‌ى باکوور له سه‌کۆى (موسودان ـ رى) که له قه‌راخه‌کانى رۆژهه‌لاتى ئه‌و وه‌لاته هه‌ڵکه‌وتووه، مووشه‌کێکى که هه‌ڵگرى ماهواره بوو بۆ فه‌زا هاویشت. مووشه‌که‌که که‌مێ له دواى هاویشتن به سه‌ر ژاپون دا رۆیشت. له‌و دوو به‌شى سووته‌مه‌نیه له دواى سووتان به پێى به‌رنامه جوێ بوونه‌وه و که‌وتنه ناو ده‌ریاوه، به‌لام یه‌که‌میان به ماوه‌ى ٢٨٠ کیلومترى له قه‌راخه‌کانى رۆژئاوا و دووهه‌م به ماوه‌ى ١٢٧٠ ک م له قه‌راخه‌کانى باکوورى رۆژهه‌لاتى ژاپوون که‌وته ئوقیانووسى ئارامه‌وه.
هه‌واڵده‌رى ده‌وڵه‌تى کوره‌ى باکوور (KCNA) رایگه‌یاند که ئه‌و مووشه‌که به سه‌رکه‌وتوویی ماهواره‌یێکى له فه‌زادا جێگیر کردوه.
ژاپون رایگه‌یاند: که ئه‌گه‌ر ههر٠هشهیێک بۆ سه‌ر خۆى ببینێ، له عاسماندا به مووشه‌که دیفاعیه‌کانى خۆى هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌و مووشه‌که. له دواى ره‌د بوون به سه‌ر ژاپون دا له تۆکیۆ راگه‌یێندرا که که‌وتنه دواى پێویست نیه.
کاردانه‌وه‌ى سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
بان کى مون سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له ر٠اگهیێندراوێکدا که له پاریس دا بلاو کرایه‌وه، ره‌خنه‌ى له‌و کاره‌ى کوره‌ى باکور گرتووه. له‌و ر٠اگهیێندراوهدا هاتووه که هاویشتنى مووشه‌کى دوور هاوێژ له به‌ره‌و پێش چوونى ووتووێژه‌کان و ئاشتى و ئاسایش زه‌ره‌ر ده‌دا.
کاردانه‌وه‌ى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئوروپا
باراک ئوباما داواى له ده‌وڵه‌تى پیونگیانگ کرد رێز له بر٠یارنامهکانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بگرێ. سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ووریایی به کوره‌ى باکور دا که ده‌ست هه‌ڵگرێ له کرده‌وه‌ى هانده‌رانه، به پێچه‌وانه زیاتر گۆشه‌گیر ده‌کرێ. ناوبراو زیادى کرد به‌ره‌و پێشچوونى پیشه‌سازى مووشه‌که دوور هاوێژه‌کان له‌لایه‌ن کوره‌ى باکوور ههر٠هشهیه بۆ سه‌ر ناوچه‌ى باکوورى رۆژهه‌لاتى ئاسیا و ئاشتى و ئاسایشى جیهانى.
له ر٠اگهیێندراوێکدا سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا هاویشتنى مووشه‌کى (تپودونگ ـ٢)ى به پێشێل کردنى بر٠یارنامهى ١٧١٨ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناوبرد. ئه‌و بر٠یارنامه به‌ره‌و پێش بردنى به‌رنامه مووشه‌کیه‌کانى کوره‌ى باکور قه‌ده‌غه ده‌کا.
یه‌کیه‌تى ئوروپاش له‌و کرده‌وه‌ى کوره‌ى باکور ره‌خنه‌ى گرت.
کاردانه‌وه‌ى ژاپون و کوره‌ى باشوور
ژاپون و کوره‌ى باشوور له چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا به به‌رده‌وامى نیگه‌رانى خۆیان له هاویشتنى مووشه‌کى دوور هاوێژ له‌لایه‌ن کوره‌ى باکوره‌وه دهربر٠یوه. ده‌وڵه‌تى کوره‌ى باشوور ئه‌و کرده‌وه‌ى کوره‌ى باکوورى به نامه‌سئولانه ناوبرد و به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاشتى له شێوه جه‌زیره‌ى کوره و جیهانى ناوبردوه.
ژاپون داواى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردوه که کۆبوونه‌وه‌یێکى زه‌روورى پێک بێنێ.
کاردانه‌وه‌ى چین و روسیه
چین و روسیه داوایان له کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی کرد ددان به خۆدا بگرن. جیانگیۆ ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین گوتى: هیوادارین هه‌موو ئه‌و وه‌لاتانه‌ى پێوه‌ندیان به‌و مه‌سه‌له‌وه هه‌یه ددان به خۆدا بگرن و ئارام بن.
ئاندرئى نسترنکو ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیه کۆمه‌ڵگاى جیهانى بۆ هێمنى ده‌عوه‌ت کرد و گوتى ده‌بێ چاوه‌رێ بین بزانین پسپۆر٠انى نیزامى له باره‌ى ئه‌و مووشه‌که‌وه چ لێکدانه‌وه‌یێک ده‌که‌ن.