دوشنبه 

18 ژانویه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران بۆ سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

پەیامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران بۆ سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

سکرتێرى گشتى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
جەنابی کاک بابەشێخى حوسێنى
سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران بە بۆنەى 28مین ساڵوەگەرى دامەزرانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران گەرمترین پیرۆزبایی بە جەنابت و جەنابی مامۆستا سەیید جەلال الدین حسێنى و ئەندامانى کومیتەى ناوەندى و تێکرای کادر و پێشمەرگەکانى سازمانى خەبات پێش کەش دەکا.

ساڵى رابردوو ساڵێکى لێواو لێو و پڕلە زەربەت دان لەرژیمى ئاخوندى بوو لە مەیدانە جۆراوجۆرەکان دا. ئەو رژیمە لەناو کۆمەڵگاى نێونەتەوەییشدا، هیچ کات بەو رادەیەى ئێستا تەرییک نەکەوتۆتەوە.
تەزاهورات و نارەزایەتى خەڵکى شارە جیاجیاکان، لە باشوور تا سەرووى ئێران و تا شارەکانى کوردستان، رژیمى ئاخوندى تووشى داماوى کردووە. ئەو رژیمە بۆ کۆتایی هێنان بەو هەل و مەرجە، سەرکووت و ئێعدامەکانى پەرەپێ داوە، بەڵام سەرەڕاى ئەو سەرکووتە دڕندانەیەش تەزاهوراتى چینە جیاجیاکانى خەڵکى ئێران پەرە دەستێنێ.
ئەو زەربە یەک لەدوا یەکانەى کە لەمەیدانە جیاجیاکان لەرژیم دراوە و بۆتە هۆى پەرەسەندنى ناکۆکیەکان و لێک ترازان لەناوخۆى دەسەڵاتدا.
بە هۆى دەرخستنى راستیەکان لەلایەن موقاوەمەتى ئێران و ووشیارى چینە جیاجیاکانى خەڵکى عێراق، بەتایبەت خەڵکى جنووبی ئەو ووڵاتە، قانوونى جوغرافیای سیاسی ناوچەکە، کەوتۆتە کار.
شکستى گەڵاڵەکانى رژیم لەعێراق، بەتایبەت شکستى دروست کردنى ئەرکى دەستەیی و تایەفەیی، زەربەتێکى زۆر کاریگەر بوو لەرژیم کەوت، هەروەها تاقمە ترۆریستەکانى سەر بە رژیم زەربەتى گەورەیان خواردووە، جێگەى خۆیەتى لەبەرانبەر دا باسی سەرکەوتنەکانى موقاوەمەت لەمەیدانە جیاجیاکان دا بکەین، لەوانە کورت کردنەوەى دەستى رژیم لەدروشم و شیعارى خاوەنداریەتى شیعەکانى عێراق کە لەراگەیندراوى 3 ملوێن شیغەى عێراق بە باشی خۆى نواند.
لابردن سازمانى موجاهیدینى خەڵق لە لیستى رەشی بریتانیا، پشتیوانى زۆرینەى پارلمانتارانى فەرانسە و ئیتالیا لە موقاوەمەتى ئێران، بەرێوەچوونى کونگرەى 70 هەزار ئێرانى لەپاریس و بەشدارى 1000 کەسایەتى سیاسی و پارلمانتار لەو کونگرە دا، کە بە ئامادەبوونى خانمى مەریەم رەجەوى سەرۆک کۆمارى موقاوەمەتى ئێران بەرێوەچوو، رەوایی موقاوەمەتى ئێرانى لەبەرانبەر جیهانیان زیاتر سەلماند.
خوشکان و برایانى خۆشەویست:
لەساڵى یەک لاى بوونەوە دا لەگەڵ پێزانین بە خۆراگرى و تێکۆشانى سازمانى خەبات لەبەرانبەر رژیمى دژە ئینسانى ئاخوندى دەسەڵاتدار بەسەر ئێران، دڵنیاین کەبرایانمان لەسازمانى خەبات هەروەک رابردوو لەسەر هەڵوێستە ئوسوولیەکانیان لەپێوەند بە جوڵانەوەى سەرانسەرى پێدادەگرنەوە و درێژەى پێ دەدەن.
جارێکى دیکە سەرەتاى بیست و نۆهەمین ساڵرۆژى دامەزران سازمان خەبات بە سکرتیر گشتى و بەرپرسان و کادرەکانى سازمان پێش کەش دەکەین.

سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران

16 سال و 7 ماه و 8 روز و 15 ساعت و 22 دقیقه پیش از این

پەیامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران بۆ سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران

پەیامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهیدینى خەڵقى ئێران بۆ سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن