نیگه‌رانى تورکیه له چالاکیه ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران
تورکیه بۆ یه‌که‌م جار به ر٠اشکاوى له به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران نیگه‌رانى دهربر٠ى. رۆژنامه‌ى زه‌مانى چاپى تورکیه که له حیزبی ده‌سه‌لاتدارى تورکیه نزیکه، نووسى:
ئانکارا له‌وه‌ى رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا به توندى نیگه‌رانه.
ئه‌و رۆژنامه له زمان دیپلۆماتێکى تورکیه‌وه نووسى ئه‌گه‌رى وه‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه، تورکیه‌ى زۆر نیگه‌ران کردوه.
ئه‌و رۆژنامه نووسى: عه‌بدولا گول سه‌رۆک کۆمارى تورکیه له سه‌ردانه‌که‌ى مانگى ر٠ابردووى بۆ ئێران، نیگه‌رانى و دژایه‌تى قووڵى تورکیه‌ى له وه‌ده‌ستهێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى تارانى به به‌رپرسانى ئه‌و رژیمه گه‌یاندوه.
رۆژنامه‌ى زه‌مان نووسى: تورکیه له سه‌ره‌تاوه به به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کانى رژیم رازى نه‌بووه به‌لام تا ئێستا پێى باش بووه نیگه‌رانى و دژایه‌تى خۆى که‌متر ئاشکرا بکا.
ئه‌و رۆژنامه له درێژه‌دا ده‌نووسێ ئه‌گه‌ر رژیمى تاران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بکا هیچ زه‌مانه‌تێک نیه تا وه‌لاتانى ناوچه یه‌ک له‌وان تورکیه وه‌دواى به‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی نه‌که‌ون.