دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌رى کورد ١٥ مانگ زیندانى به‌ سه‌ردا سه‌پا

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌رى کورد ١٥ مانگ زیندانى به‌ سه‌ردا سه‌پا

هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى کوردستان، سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه‌٢٠ ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨، له‌گه‌ڵ سه‌ردانى عه‌بباس جه‌لیلیان بۆ دادگاى رژیم له‌ شارى کرماشان، بر٠یارى دادگا ١٥ مانگ زیندان بوو که‌ پێى ر٠اگه‌یێندرا.

ئه‌و بر٠یاره‌ له‌لایه‌ن لقى سێى دادگاى رژیم له‌ کرماشان و به‌ تۆمه‌تى ناساندن و ر٠اکێشانى جاسوس و ناساندنى به‌ وه‌لاتانى بێگانه‌، به‌ پشت به‌ستن به‌ ماده‌ى ٥١٠ ى قانوونى سزاکانى رژیم، بۆ ناوبراو ده‌رچووه‌.
شایانى باسه‌ عه‌بباسى جه‌لیلیان ناسراو به‌ (ئاکۆ) له‌ که‌سه‌ ناسراوه‌کانى بارى ئه‌ده‌بى کوردیه‌ و نووسه‌رى چه‌ند کتێبى وه‌ک (فرهنگ باشور، رمان رنگانه‌، مجموعه‌ى زرینه‌ و سیمینه‌) یه‌، که‌ رۆژى ٢٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ له‌ ماڵه‌که‌ى خۆیدا له‌ ئیسلام ئابادى ئوستانى کرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمه‌وه‌ گیرا.
ناوبراو زیاتر له‌ دوومانگى له‌ زیندانى ئیتلاعاتى ئه‌و شاره‌ و به‌ندى قوره‌نتێنه‌ى دیزڵ ئابادى کرماشان به‌ سه‌ربرد که‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ به‌ دانى زه‌مانه‌تى ١٠ ٠  ملوێن ته‌مه‌نى ئازاد کرا و له‌ ماوه‌یێکى که‌م له‌ دوا ئازاد بوونى له‌ ١٧ى خاکه‌لێوه‌دا به‌ بێ ئه‌وه‌ کات و هه‌لى گرتنى پارێزه‌رى پێ بدرێ له‌ لقى سێهه‌مى دادگاى رژیم له‌ کرماشان دادگایی کرا.

15 سال و 7 ماه و 12 روز و 17 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌رى کورد ١٥ مانگ زیندانى به‌ سه‌ردا سه‌پا

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌رى کورد ١٥ مانگ زیندانى به‌ سه‌ردا سه‌پا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن