شنبه 

7 ژوئیه 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامى بزوتنه وه ى د٠یموکراس٠یخوازانى کوردستان

پەیامى بزوتنه وه ى د٠یموکراس٠یخوازانى کوردستان

بەڕێزکۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران
بابەت/ پیرۆزبایى
سڵاو...
بەبۆنەى(28) ەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى سازمانە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە ئەکەین و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

بەڕێزان.. (28) ساڵ لە خەبات و تێکۆشانى بێوچان لەگەڵ رژێمێکى ملهوڕى وەک کۆمارى ئیسلامى ئێران نیشانەى پشودرێژى خەباتکارانى ئەم سازمانەو باوەڕداریەتیان بەڕەوایی ئەم دۆزە دەگەێنآ کە لەپێناویدا دەستیان داوەتە خەبات کە ئەویش دۆزى ڕەواى گەلێکى بن دەستە.
بەڕێزان.. لەکاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە باشورى کوردستان لەسایەى خەباتى بزافە رزگارى خوازەکەى و تێکۆشانى بێوچانى گەل کۆمەڵێک دەستکەوتى گەورە بەدەست هاتوون بەڵام ئاشکرایە داگیرکەرانى کوردستان هەر لەسەرەتاوە چاویان بەو ئازادى یە هەڵنەهاتووەو هەڵنایە بۆیە بەردەوام لەپیلان و بۆسەدان بۆى، هەڕەشەو گۆڕەشەکانى دەوڵەتى تورکیا و تۆپ بارانکردنى گوندە سنوریەکان بەبیانوى جۆراو جۆر لەلایەن هەردوو رژیمى تورکیاو ئێران ئەم راستیە دەگەیەنآ. بۆیە هاوکارى و هاو خەباتى نێوان هێزە سیاسیەکانى کوردستان لەپێناو پاراستن و بەرەو پێش بردنى ئەم دەستکەوتانەو بۆ گەیشتن بە ئازادى یەکجارەکى لەسەرتاسەرى کوردستان ئەرکێکى نەتەوەیى یەو پێویستە هێزە سیاسیەکان لەپێشینەى کارى خۆیانى دابنێن. ئێمە لەلاى خۆمانەوە وەک بزوتنەوەى دیموکراسیخوازان ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین بۆ جەخت کردنەوە لە بەهێزکرنى پەیوەندى لەگەڵ سازمانى خەبات و سەرجەم هێزە سیاسیەکانى سەر گۆڕەپانەکە...
دووبارە ساڵیادى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران پیرۆزە

لەگەڵ رێزمان
مەکتەبى سیاسى
بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان


16 سال و 30 روز و 4 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

پەیامى بزوتنه وه ى د٠یموکراس٠یخوازانى کوردستان

پەیامى بزوتنه وه ى د٠یموکراس٠یخوازانى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن