چه‌ند لاوى شارى بانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیران و شکه‌نجه کران
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو، رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٣ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨، چه‌ند لاوێک که ویستوویانه به‌ره‌و سنووره‌کان برۆن له‌لایه‌ن دۆستێکى خۆیانه‌وه گوزارشیان لێ ده‌درێ
و له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه ده‌گیرێن و به سه‌ختى که‌وتنه‌ته به‌ر شکه‌نجه‌ى ئه‌و هێزانه، هه‌ر به هۆى ئه‌و شکه‌نجانه‌وه یه‌کێک له‌و لاوانه به سه‌ختى زه‌ربه‌ى بینیوه‌و بۆ نه‌خۆشخانه‌ى بانه به‌رێ کراوه.
له‌لایێکى دیکه و هه‌ر له شارى بانه، هێزه‌کانى ئیتلاعاتى رژیم ئه‌و مالانه‌ى که نزیکن له‌و بنکه‌یه‌ى بانگ کردوه و ووریایی پێ داون که نابێ له‌و ده‌وروو به‌ره خانووى دوو ته‌به‌قه‌ى تێ دا دروست بکرێ.