ووریایی دان سه‌باره‌ت به هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران
سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٣ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨، جارێکى دیکه ووریایی دا که ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى ر٠انهگرێ، هێرشى سه‌ربازى ده‌کرێته سه‌رى.
شیمون پرێز له ووت ووێژ له‌گه‌ڵ شه‌به‌که‌یێکى رادوێییدا گووتى: ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران له ر٠اگرتنى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی خۆى ببوێرێ، هێرشى نیزامى ده‌کرێته سه‌رى.
سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل به ئیشاره به گرتنى چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانى تاقمى ترۆریستى حیزبولاى لوبنان له میسر گووتى: ئه‌وه‌ى له میسر ر٠ووى دا بووه هۆى پێک هێنانى به‌ره‌یێک دژ به رژیمى ئێران.
ناوبراو زیادى کرد، ئێمه ده‌بێ هه‌موو نه‌یارانى رژیمى ئێران هه‌ر له عه‌ره‌به سوننیه‌کان تا ئوروپاییه‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له په‌ره سه‌ندنى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی و ترۆریزم نیگه‌رانن، یه‌کیه‌تیێک پێک بێنین.
هه‌واڵده‌رى روسى نووستى هه‌روا نووسى: سه‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رادوێ \"کول خاى\" رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تى ئوباما سه‌باره‌ت چاره‌سه‌رى دیپلوماتیکى مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران به‌ره‌و پێش نه‌چووه و ئیسرائیل مه‌جبوور ده‌بێ که‌ڵک له رێگه‌چاره‌ى خۆى وه‌رگرێ.