جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چه‌ند هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ نار٠ه‌زایه‌تى خوێندکارى له‌ زانستگاکانى ئێران

چه‌ند هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ نار٠ه‌زایه‌تى خوێندکارى له‌ زانستگاکانى ئێران

سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٤ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨، خوێندکارانى مانگرتووى زانستگاى بابل که‌ دوێ شه‌ویان له‌ جێ خه‌وى زانستگا به‌سه‌ربرد له‌ کاتى چوون بۆ ناو زانستگا له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه‌ هێرش کرا سه‌ریان و به‌ر ئازار و لێدانى ئه‌و هێزانه‌ که‌وتن.

هێزه‌کانى حه‌راسه‌ت به‌ خوێندکارانیان ر٠اگه‌یاندوه‌ که‌ به‌ پێى فه‌رمانى سه‌رۆکى زانستگا ئه‌و خوێندکارانه‌ى مانیان گرتووه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌یان بۆ ناو زانکۆ لێ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌. خوێندکاران داوا له‌و هێزانه‌ ده‌که‌ن که‌ فه‌رمانى ده‌رکردنه‌که‌یان پێ نیشان بدرێ که‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ جنێو و قسه‌ى ناشیرین وه‌لامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن خوێندکارانى مانگرتوو له‌ زانستگا وه‌ده‌ر نێن به‌لام به‌ هۆى به‌رنگارى و موقاومه‌تى ئه‌و خوێندکارانه‌ نه‌یان توانى له‌ کاره‌که‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بن.
دوێ شه‌ویش که‌سانێکى نه‌ناسراو پێوه‌ندیان به‌ خانه‌واده‌ى خوێندکارانى مانگرتوو گرتووه‌و پێ یان ر٠اگه‌یاندوون که‌ فه‌رماندارى و سوپاى بابل پیلانى گرتنى ئه‌و خوێندکارانه‌یان له‌ به‌رده‌ست دایه‌ و داوایان له‌ خانه‌واده‌کانیان کردوه‌ که‌ منداڵه‌کانیان له‌ ریزى مانگرتووان بکێشنه‌وه‌.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ خوێندکارانى زانستگاى ئازادى شارى ره‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێکگیران.
ژماره‌یێک له‌ خوێندکارانى زانستگاى ره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تى به‌ رێگه‌دان به‌ ژماره‌یێک له‌ خوێندکاران له‌لایه‌ن هێزه‌کانى حه‌راسه‌ت، له‌ به‌ر ده‌رگاى ئه‌و زانستگایه‌دا کۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم تێکگیران. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان، هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى حه‌راسه‌تى زانستگا رێگه‌یان گرت له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ى زیاتر له‌ ٥٠  خوێندکار به‌ بیانووى بێ حیجابی که‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ بووه‌ هۆى توور٠ه‌یی باقى خوێندکاره‌کان. ئه‌و خوێندکارانه‌ له‌ نار٠ه‌زایه‌تى به‌و کرده‌وه‌ى هێزه‌کانى رژیم له‌ به‌ر ده‌رگاى زانکۆ کۆبوونه‌وه‌ که‌ بووه‌ هۆى تێکگیران له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا.

15 سال و 7 ماه و 8 روز و 8 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

چه‌ند هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ نار٠ه‌زایه‌تى خوێندکارى له‌ زانستگاکانى ئێران

چه‌ند هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ نار٠ه‌زایه‌تى خوێندکارى له‌ زانستگاکانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن