پلێنۆمى شه‌شه‌مى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌رێوه‌چوو
هاونیشتمانه تێکۆشه‌ره‌کان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمانى خه‌بات کوردستانى ئێران!
به ئاگاداریتان ده‌گه‌ێنین، سه‌عات ٣٠ /٨ ده‌قیقه‌ى رۆژى شه‌ممه ٢٢ى خاکه‌لێوه ى ١٣٨٨ـ ١٠ ى ئاوریلى ٢٠ ٠ ٩، شه‌شه‌مین پلێنۆمى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
له بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان به‌رێوه‌چوو.
کۆبوونه‌وه‌که به‌ناوى خوداى به‌خشه‌نده و مێهره‌بان و ده‌قیقه‌یێک بێ ده‌نگى بۆ روحى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێ‌کرد. به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمان راپۆرتى خۆى به پلێنۆم پێش که‌ش کرد. له‌راپۆرته‌که‌ى سکرتێرى گشتى، ئاڵوگۆر٠ه سیاسیه‌کان له‌جیهان و ناوچه‌که و ئێران و کوردستان به کورتى هاتبوونه به‌رباس که ده‌قى راپۆرتى سکرتێرى گشتى له تێکۆشان ئورگانى کومیته‌ى ناوه‌ندى و سایته‌کانى سازمان ده‌خرێته به‌ر چاوى جه‌ماوه‌ر.
له‌دواى ئه‌وه‌ى راپۆرته‌که خوێندرایه‌وه و ئه‌ندامانى پلێنۆم چه‌ندین تێ بینى و ره‌خنه و باسیان له‌سه‌رکرد و ئه‌ندامانى پلێنۆم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ئاماژه‌یان پێده‌کرێ، ووت ووێژیان ده‌ست پێ‌کرد. سه‌ره‌تا کونگره‌ى چواره‌مى سازمان هاته‌به‌رباس. له‌وپێوه‌ندییه‌دا پلێنۆم بر٠یارى دا، له‌چه‌ند مانگى داهاتوو کونگره‌ى چواره‌مى سازمان ببه‌سترێ و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌یئه‌تى ئاماده‌کارى کونگره که له‌پێنج ئه‌ندام که بریتین له‌به‌رێزان: محمد محمدى، سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد، عه‌لى به‌هرامى، عه‌بدوڵلا قادرى و جه‌لال خوشکه‌لام بۆ ئاماده‌کارى کونگره دیارى کران. ئه‌و هه‌یئه‌ته بۆ باشتر سازدان و وه‌رێ خستنى کونگره‌ى چواره‌م به‌رپرسایه‌تیان پێ‌سپێردرا. له‌درێژه‌ى کاره‌کاندا نمایشى ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى له ئێران به وردى باسی لێ‌کرا و ئه‌ندامانى پلینۆم به وردى سه‌رنجى خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا خسته روو. له‌دواى ئه‌و باس و لێکدانه‌وه‌ى پێویست له‌و پێوه‌نده‌دا، پلێنۆم گه‌یشتنه ئه‌و ئاکامه‌ى که پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ئێران به ناوه‌رۆکى دیکتاتۆرى رژیم و نه‌گۆرانى سیاسه‌تى ده‌سه‌لاتدان به‌لایه‌نى موسبه‌ت و نه‌بوونى هه‌ل و مه‌رجى ئازادانه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و نه‌بوونى فه‌زاى دیموکراتى که باڵى به‌سه‌ر دام و ده‌زگاکانى رژیمى ئاخوندى دا کێشاوه ته‌نیا ته‌حریم کردنى ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌توانێ پێش به‌زیانى گه‌وره‌تر و که‌ڵکى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم له‌و نمایشه بگرێ. بۆیه پلینۆم بر٠یارى دا سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ده‌یه‌مین شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم ته‌حریم بکا و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان کارى هاوبه‌شى هه‌بێ و راگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌ش ده‌ربکا.
مه‌سه‌له‌یێکى دیکه‌ى جێگه‌ى بایه‌خ، به‌ره‌ى کوردستانى و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهاتنى به‌ره‌ى کوردستانى بوو. هه‌رله‌و پێوه‌ندیه‌دا پلێنۆمى شه‌شه‌م، سه‌رکردایه‌تى سازمانى راسپارد له‌چوارچێوه‌ى سیاسه‌ته ئوسولى و ریشه‌ییه‌کانى سازمان و جولانه‌وه‌ى مافخوازى گه‌لى کورد و خه‌باتى شۆر٠شگێرانهى له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندى کار بۆ پێک هاتنى به‌ره‌ى کوردستانى بکا.
پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌کانى کوردستان، خاڵێکى دیکه‌ى جێگه‌ى باس له‌پلێنۆمى شه‌شه‌مدا بوو. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌ندامانى پلێنۆم به ووردى باسیان له‌و بابه‌ته گرینگه کرد و بر٠یاردرا، سازمان درێژه بدا به ر٠هوتى هاوکارى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه شۆر٠شگێرهکانى کوردستان.
کونفرانسی نه‌ته‌وه‌یی کورد که چه‌ند مانگه له‌رۆژنامه و سایته ئینته‌رنێیه‌کان و رادوێ و تلویزیونه کوردییه‌کان باسی لێ ده‌کرێ، باسێکى دیکه‌ى پلێنۆم بوو.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ستنى کونگره و کونفرانس هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یێک بۆ باس کردن له‌کێشه‌کانى گه‌لى کورد له‌تێکراى پارچه‌کانى کوردستان و بۆ پاراستنى قازانجه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى عێراق و باس له‌کێشه‌ى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى کوردستانى به کارێکى باش و په‌سه‌ند ده‌زانێ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئاکامى هه‌ر کونگره و کۆبوونه‌وه‌یێک بۆ زیاتر فشارخستنه سه‌ر هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانى پارچه‌کانى دیکه‌ى کوردستان که له هه‌رێمى کوردستان جێگیرن و بنکه و باره‌گایان هه‌یه. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران پشتیوانى لێ ناکا.
جێگه‌ى باسه کارى ئورگانه‌کانى سازمان و هه‌ڵسووران و چالاکى ته‌شکیلاته‌کانى ناوخۆ و چه‌ند باسی دیکه‌ى پێوه‌ند به سازمان به وردى قسه‌ى له‌سه‌ر کرا و بر٠یارى پێویست له‌و پێوه‌ندییه‌دا، درا.
پلینۆمى کومیته‌ى ناوه‌ندى سه‌عات ٤ى ئێواره کۆتایی به‌کاره‌کانى هێناو و ئه‌ندامانى پلینۆم بر٠یاریان دا به گیانى لێبراوانه‌تر له‌رابردوو درێژه به‌کار و چالاکى بده‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٣ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨