دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامى ٠یةک٠ی٠Žتى نه ته وه ٠یى د٠یموکراتى کوردستان به بؤنه ى 5ى خه رمانان

پەیامى ٠یةک٠ی٠Žتى نه ته وه ٠یى د٠یموکراتى کوردستان به بؤنه ى 5ى خه رمانان

بۆ/ بەڕێز سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران
بابەت/ پیرۆزبایى
سڵاوى سەرخۆبوون و ئازادى..
بەبۆنەى(28) ەمین ساڵەى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران، بەناوى خۆمان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانى یەکێتیمانyndk جوانترین پیرۆزبایى ئاراستەى ئێوەو تەواوى ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و، خوازیارین یادى دامەزراندنى ئەمساڵتان هاندەرى زیاتربێت بۆ گەشەکردنتان و بەرەوپێشچوونى خەبات و بەرخودانى نەتەوەییمان لەرۆژهەڵاتى کوردستاندا.

بەڕێزان: یادى ساڵڕۆژى دامەزراندنتان لەقۆناغێکى هەستیاردا دەکەنەوە، بەهۆى ئەوەى داگیرکەرانى کوردستان بەوپەڕى دڕندایەتى و بە بەردەوامى زوڵم و ستەم دەرهەق بە نەتەوەکەمان دەکەن وەک نکوڵى کردن لە مافە نەتەوەییەکانمان و تۆپبارانکردنى ناوچەکانى کوردستان کەبووەتە هۆى ئەوەى زەرەرو زیانێکى زۆر بەر خەڵک و کوردستان بکەوێت و سەدان خێزان بەهۆى ئەم تۆپبارانە خەست و کوێرانەیە لەسەر ماڵ و حاڵیان دەربەدەربوونەو، لەلایەکى تر ئەم ئاڵۆزییەى نێوەندى خۆرهەڵاتى ناوینى گرتۆتەوە چاوەڕێى گۆڕانکارى لێدەکرێت، بۆیە پێویستە لەکاتى دیاریکراودا سوود لەم گۆڕانکارییانە وەربگرین و، پێویستە پارت و لایەنەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان زیاتر لەیەکتر نزیک ببنەوەو، بەیەک گوتارى سیاسى یەکگرتوو رووبەڕووى پێشهات و گۆڕانکارییەکان ببنەوە بۆ ئازادى و رزگارى رۆژهەڵاتى کوردستان.
لەم بۆنە پیرۆزەتاندا جارێکى تر جەخت دەکەینەوە سەر توندو تۆڵکردنى پەیوەندى برایانەى نێوانمان و دووبارە ساڵیادتان پیرۆز.
هەرسەرکەوتوو بن... لەگەڵ رێزماندا


مەکتەبى سیاسى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان
Yndk

16 سال و 2 ماه و 26 روز و 10 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

پەیامى ٠یةک٠ی٠Žتى نه ته وه ٠یى د٠یموکراتى کوردستان به بؤنه ى 5ى خه رمانان

پەیامى ٠یةک٠ی٠Žتى نه ته وه ٠یى د٠یموکراتى کوردستان به بؤنه ى 5ى خه رمانان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن