گیرانى ده‌یان که‌س له سیاسه‌توانانى کوردى تورکیه به تۆمه‌تى هاوکارى له‌گه‌ڵ پ ک ک
به پێى هه‌واڵ، زیاتر له ٤٠ که‌س له سیاستوانان و چالاکانى کورد له ٩ شارى کوردستانى تورکیه به تۆمه‌تى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ پارتى کرێکارانى کوردستانى تورکیه (پ ک ک) گیراون.
ژماره‌یێک له ئه‌ندامانى پله‌به‌رزى پارتى کۆمه‌ڵى دیموکراتى DTP له نێو گیراوه‌کاندا هه‌ن. ئه‌و پارته گیرانى ئه‌ندامانى خۆى به کاردانه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌رکه‌وتنى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌م دوایانه‌ى له ناوچه کوردنشینه‌کانى تورکیه ده‌زانێ.