جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ر٠اپۆرتى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ پلێنۆمى شه‌شه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى

ر٠اپۆرتى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ پلێنۆمى شه‌شه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى

به‌رێزان, ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى , به‌رێزان ئه‌ندامانى پلینۆمى شه‌شه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌گه‌ل سلاو و پیرۆزبایى به‌ بۆنه‌ى ساڵى نوێى ١٣٨٨ کۆچى خۆرى.

به‌خۆشیه‌وه‌ توانیمان پلینۆمى شه‌شه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران, هه‌ڵبژێردراوى کونگره‌ى سێهه‌م له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌دا ببه‌ستین.
به‌رێزان له‌ دواى پلینۆمى پێنجه‌م ئاڵ وگۆر٠ى به‌رچاوى سیاسى له‌ جیهان و ناوچه‌ى خۆرهه‌لاتى ناوه‌ر٠است روویداوه‌. که‌ به‌کورتى ئاماژه‌یان پێ٠Ž ده‌که‌م.
چاوخشانێکى کورت به‌ چه‌ند روداوى گرینگى سیاسی جیهان
دیارترین روداوى سیاسى له‌ چه‌ند مانگى ر٠ابردوودا له‌ جیهاندا, هه‌ڵبژاردنى باراک ئوباما به‌سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکایه‌ . سه‌رۆک کۆمارى نوێى ئه‌مریکا به‌ دروشمى ئاڵۆگۆر له‌ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یى و ناخۆیى دا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر جان مه‌ک که‌ین پاڵێوراوى کۆماریخوازه‌کان به‌ده‌ست هێنا.
له‌ چه‌ند مانگى سه‌ره‌تاى ده‌سه‌لاتى نوێى ئه‌مریکا به‌روونى ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ باراک ئوباما گه‌ره‌کیه‌تى له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریکادا ئاڵوگۆر٠ وه‌دى بێنى، به‌ تایبه‌ت گۆران له‌ سیاسه‌تى خارجى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا به‌باشى به‌رچاوده‌که‌وێ. ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌ ئه‌مریکا له‌راست ئێران گرتوویه‌تى پێش جێگاى سه‌رنج و لێووردبوونه‌وه‌یه‌. سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ى نه‌ورۆز په‌یامێکى نارد بۆ ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى و له‌گه‌ڵ پیرۆزبایى کردن له‌ سه‌رانى رژیم، هیواى ده‌ربر٠ى پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ رژیم ئاسایى ببێته‌وه‌. هه‌ر به‌ په‌له‌ خامنه‌یى رێبه‌رى رژیم وه‌لامى دایه‌وه‌و رایگه‌یاند جیاوازى له‌ قسه‌کانى بارک ئوباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانى پێشووى ئه‌مریکا به‌دى ناکرێ, هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا رۆژنامه‌و هه‌واڵده‌رییه‌کانى رژیم هه‌رکام به‌ شێوه‌یێک به‌رپه‌رچى قسه‌کانى باراک ئوبامایان دایه‌وه‌. هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا, پاشه‌کشه‌یێکى گه‌وره‌ و به‌رچاوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌ پاوانخوازیه‌کانى رژیمى ئاخوندیدا, ئه‌و ئاڵوگۆره‌ چاوه‌روانکراوه‌ له‌ سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا، بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى ر٠وو هه‌ڵمالاوانه‌تر درێژه‌ به‌ سیاسه‌تى پاوان خوازى بدات.
هه‌ر به‌دواى ئاڵ و گۆر له‌ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا وهه‌روه‌ها سیاسه‌تى خارجى ئه‌وولاته‌, رژیمى ئێران زیاتر له‌جاران ئیده‌عاى گه‌وره‌ ده‌سه‌لاتیى جیهان وناوچه‌یى ده‌کاو هه‌وڵ ده‌دا هاوکارى کردنى له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى دژایه‌تى ئه‌مریکا ده‌که‌ن په‌ره‌پێ بدا, به‌ومه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ وولاتانى ئه‌مریکاى باشوور(جنوبى) که‌دژایه‌تى سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌ن پێوه‌ندى بازرگانى وسیاسى توندوتۆڵ ئه‌نجام بدا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ل کوره‌ى باکوور, له‌ دروست کردنى مووشه‌کى دوورهاوێژ و گه‌لاڵه‌ سه‌ربازیه‌کان به‌گه‌رمى کارده‌کا.
سیاسه‌تى نوێى ئه‌مریکا له‌ پێوه‌ند به‌ رژیمه‌ سه‌ره‌رۆکان ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ ئه‌مریکا ئه‌وجێگه‌و پێگه‌یه‌ى که‌ له‌ جیهاندا وه‌ک خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌لاتى یه‌که‌م هه‌یبوو, له‌ده‌ست بدات . که‌ هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌مریکا ناتوانێ به‌وسیاسه‌ته‌ى ئێستا هه‌یه‌تى وه‌ک ر٠ابردوو له‌ کێشه‌ جیهانیه‌کاندا قسه‌ى یه‌که‌م بکا. سیاسه‌تى ئێستاى ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت ده‌بێته‌ هۆى په‌ره‌گرتنى ترۆریسم والقاعیده‌ و تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان وله‌ وولاتانى دیکه‌. ئێستا زۆر وه‌لات ئیده‌عاى گه‌وره‌ هێزى جیهان ده‌که‌ن. دیاره‌ ده‌وڵه‌تى نوێى ئه‌مریکا مه‌به‌ستیه‌تى کێشه‌ جیهانیه‌کان به‌تایبه‌ت کێشه‌ى ناوکه‌یى رژیم به‌ هاوکارى وولاتانى جیهان چاره‌سه‌ر بکا. به‌لام ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ پێش که‌ ئایا هه‌ره‌شه‌ى ئه‌تومى رژیم به‌و راده‌یه‌ى که‌ مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و ئیسرائیل هه‌یه‌ بو وه‌لاتانى دیکه‌ى هه‌یه‌؟ ره‌نگه‌ ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا نه‌توانى کۆده‌نگى وهاوکارى جیدى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم وه‌ده‌ست بێنێ. ئه‌وکات بارک ئوباما و ده‌وڵه‌ته‌که‌ى چ به‌رنامه‌یێک داده‌رێژن بۆ کێشه‌ جیهانیه‌کان وکێشه‌ى ناوکه‌یى رژیم کاتێک ئه‌و جیگه‌ى وشوێنه‌ى ئه‌مریکا له‌ سیاسه‌تى جیهاندا بوویه‌تى له‌ ده‌ستى بدا.
ئاشکرایه‌ بۆ کۆتایى هێنان به‌و ئاڵۆزى وته‌نگژه‌ ئابووریه‌ سه‌خته‌ى که‌ باڵى به‌ سه‌رئه‌مریکاو ئوروپا وجیهاندا کێشاوه‌, هاوکارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ و جیهانى پێوێسته‌ وئه‌مریکا و ئوروپا ناتوانن به‌ بێ هاوکارى وولاتانى دیکه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه‌دا زاڵ بن, به‌لام ئه‌و هاوکاریه‌ گشتى وهه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ رووبه‌ رووبوونه‌وه‌ى رژیمى ئێران و ده‌وڵه‌تانى سه‌ره‌ر٠ۆ هیچ کات وه‌دى نایێ، هه‌ر بۆیه‌ مه‌ترسى په‌ره‌سه‌ندنى ترۆریزم وپاوانخوازى حکومه‌ته‌ سه‌ره‌رۆکان له‌ پێشیانه‌وه‌ رژیمى ئاخوندى زیاتر ده‌بى.
وه‌ک به‌ڵگه‌ى زیندوو بۆ ئه‌و راستیه‌ هه‌ڵدانى مووشه‌کى دوورهاوێژ بوو له‌ لایه‌ن کوره‌ى باکووره‌وه‌, سه‌ره‌راى داواى جیهانى له‌ده‌وڵه‌تى کۆمۆنیستى کوره‌ بۆ هه‌ڵنه‌دانى مووشه‌ک. کوره‌ى باکور مووشه‌کى هه‌ڵداو ته‌نانه‌ت چه‌ند پارچه‌ى له‌ ئاوه‌کانى سنوورى ژاپۆن که‌وتنه‌ خۆار. ئه‌و کرده‌وه‌ى کوره‌ى باکوور, ژاپون و کوره‌ى باشوور و ئه‌مریکاى نیگه‌ران کرد. هه‌رچه‌ند ژاپۆن هه‌ر٠شه‌ى کرد که‌ ئه‌گه‌ر مووشه‌که‌ به‌ ئاسمانیدا تێ په‌رى ده‌یخاته‌ خوار, به‌وجۆره‌ش کوره‌ى باکور به‌ ئاگاداربوون له‌ پاشه‌کشه‌و گۆران له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریکا گۆیى نه‌دایه‌ هه‌ره‌شه‌کان و به‌رنامه‌ وسیاسه‌ته‌کانى درێژه‌ پێ ده‌داو ته‌نانه‌ت له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ره‌شه‌و پروپاگه‌نده‌ى راگه‌یاندنى وولاتانى دراوسى و ئه‌مریکا, کاردانه‌وه‌ى توند له‌ خۆى نیشان ده‌دا.
کێشه‌یێکى دیکه‌ که‌ ئه‌مریکا و سه‌رجه‌م وه‌لاتانى جیهان ده‌سته‌ویه‌خه‌ى بوونه‌ قه‌یرانى ئابووریه‌. به‌دواى ئه‌وه‌ى ئابوورى ئه‌مریکا هه‌لاوسانى به‌خۆیه‌وه‌ دى و ده‌یان شیرکه‌ت و کارخانه‌ى پیشه‌سازى و ئه‌ووولاته‌ داخران و چه‌ندین بانکى ئه‌و وه‌لات وه‌رشکست بوونى خۆیان راگه‌یاند و نرخى بێکارى به‌ره‌و سه‌رچووه‌ و ملێونها که‌س بیکار بوون. زۆرى پێ نه‌چوو ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ ئابووریه‌ رووى کرده‌ وولاتانى ئورووپایی و جیهان به‌تێکر٠ا. کێشه‌ى ئابوورى که‌ له‌٤٠  ساڵى ر٠ابردوودا که‌م وێنه‌ بووه‌ و زیانه‌کانى له‌ زیانى جه‌نگى جیهانى دووهه‌م زیاتره‌، و بۆته‌ کێشه‌ى سه‌ره‌کى ده‌وڵه‌تانى جیهان. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، سه‌رۆکى ٢٠  وه‌لاتى جیهان له‌پراک پێته‌ختى وه‌لاتى (چێک) کۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ و گه‌لاڵه‌یێکى هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستى زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌دا که‌ مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌ بۆسه‌ر جیهان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌گه‌رچى وولاتانى ناسراو به‌ \"٢٠ G \" چه‌ند گه‌لاڵه‌ى هاوبه‌شیان په‌سه‌ند کردو بریاریان دا یارمه‌تى زیاتر به‌ بانکى نێوده‌وڵه‌تى پووڵ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌، به‌لام وه‌ک شاره‌زایانى بارى ئابووری مه‌زه‌نده‌یان کردووه‌ به‌دوور ده‌زاندرێ ئه‌و وه‌زعه‌ به‌زوویی چاره‌سه‌ر بکرێ.
هه‌ل و مه‌رجى ناوچه‌که‌
گرینگترین کێشه‌ى ئێستاى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست گه‌یاندنه‌ ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ئاشتى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینه‌. یه‌دواى وه‌ده‌ست هێنانى زۆرینه‌ى کورسیه‌کانى پارڵمانى ئیسرائیل له‌لایه‌ن حیزبه‌ نه‌ته‌وه‌یی و توندره‌وه‌کان و متمانه‌ پێدانى کێنیسێت به‌ده‌وڵه‌تى راستى نه‌تانیاهۆ کێشه‌ى نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌ره‌و ئاڵۆزبوونى زیاتر ده‌چێ. به‌رنامه‌ى ده‌وڵه‌تى نوێى ئیسرائیل په‌ره‌پێدانى زیاترى شاره‌ جووله‌که‌ نشینه‌کان و ره‌دکردنه‌وه‌ى رێکه‌وتنامه‌ى ئاناپۆلیس و هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌دان به‌ گه‌رانه‌وه‌ى فه‌له‌ستینه‌ ئاواره‌کانه‌. له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ردوو لایه‌نى فه‌له‌ستینى فه‌تح و حه‌ماس کێشه‌ و ناکۆکی قووڵیان هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى میسر ماوه‌یێکه‌ هه‌وڵ ده‌دا، ئاشتى له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌ دا دروست بکا ، به‌لام به‌ هۆى ده‌ستێوه‌ردان و هاندانى حه‌ماس له‌لایه‌ن رژیمى ئاخوندیه‌وه‌، ئه‌و هه‌وڵه‌ ئاشتیانه‌ سه‌رى نه‌گرتوه‌. هه‌ربۆیه‌ ناکرێ به‌م زووانه‌ چاوه‌روانى ئاشتى و سازان له‌نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلدا بین.
ده‌ور و پێگه‌ى تورکیه‌ وه‌ک وه‌لاتێکى خاوه‌ن ژئوئیستراتژى و ژئۆپۆلیکى بالا له‌ناوچه‌که‌ دا هه‌تا دێ به‌ره‌وسه‌ر ده‌چێ و ئه‌و وه‌لاته‌ گه‌شه‌ى به‌رچاوى ئابوورى به‌خۆوه‌ بینیوه‌. تورکیه‌ لاپه‌ریێکى نوێی له‌پێوه‌ندییه‌ سیاسیه‌کانى خۆی له‌گه‌ڵ وه‌لاتى دراوسێى به‌تایبه‌ت عێراق هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌. به‌رپرسانى تورکیه‌ چه‌ندین سه‌ردان و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردوه‌ که‌ ئه‌و سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنانه‌ هه‌وڵێکن بۆ پته‌وکردن و ئاسایی کردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌کان. هه‌رله‌و ماوه‌یه‌شدا باراک ئۆباما له‌سه‌ردانێک دا گه‌یشته‌ ئانکارا و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ لێپرسراوانى تورکیه‌ کۆ بۆوه‌ و پشتیوانى له‌ بوون به‌ ئه‌ندامى تورکیه‌ له‌ یه‌کیه‌تى ئوروپا ده‌ربر٠ى. سه‌ردانى ئۆباما وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى دۆستایه‌تى و گرینگى تورکیه‌ بۆ ئه‌مریکا بوو. جێگه‌ى ئیشاره‌یه‌ سیاسه‌تى تورکیه‌ له‌راست کوردى کوردستانى تورکیه‌ هێندێک ئاڵوگۆرى هه‌رچه‌ند بچووک به‌لام موسبه‌تى به‌سه‌ر داهاتووه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ خه‌باتى به‌رینى گه‌لى کورد و هێزه‌ شۆر٠شگێره‌کان و هه‌روه‌ها هه‌ڵسور٠انى pkk. ده‌ست به‌کار بوونى که‌ناڵى \"TRT ٦\" که‌ به‌زمانى کوردى بلاوده‌بێته‌وه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ى ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌. له‌هه‌مانکاتێشدا شاهیدى یه‌کده‌نگى و یه‌کێتى زیاترى کورده‌کانى کوردستانى تورکیه‌ین. سه‌رکه‌وتنى پارتى کومه‌ڵگه‌ى دیموکراتى DTP له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى شاره‌داریه‌کان له‌ شاره‌کانى کوردستانى تورکیه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه‌ و به‌ خۆشیه‌وه‌ ٩٨ شاره‌دارى کوردستانى تورکیه‌یان وه‌ده‌ست هێنا که‌ له‌نه‌وعى خۆى دا سه‌رکه‌وتنێکى که‌م وێنه‌ بوو.
به‌ بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنى گه‌لى کورد له‌ کوردستانى تورکیه‌ وسه‌رکه‌وتنى DTP گه‌رم ترین پیرۆزبایى پێش که‌ش به‌گه‌لى کورد و پارتى دیموکراتى گه‌ل DTP ده‌که‌م.
رژیمى ئاخۆندى و سیاسه‌تى ده‌ست تێوه‌ردان له‌ وولاتانى ناوچه‌که‌ وپه‌رپێ دانى گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى!
ده‌سه‌لاتى ئاخوندى له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رکووته‌ به‌رینه‌ى له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى ئێران به‌رێوه‌ى ده‌با, به‌ شێوه‌ییکى به‌رین له‌ کار وبارى وولاتانى جیهان به‌تایبه‌ت وولاتانى موسڵمان و وولاتانى ناوچه‌که‌ ده‌خاڵه‌ت ده‌کا که‌باس کردن له‌و بابه‌ته‌ زۆرى ده‌وێ . دیاره‌ دیارترین وولات له‌ ناوچه‌که‌ دا عێراقه‌ که‌ ده‌سه‌لاتى ئاخۆندى زۆرجار وه‌ک وولاتێک که‌ له‌ ژێر فه‌رمانییان دابێ ده‌خاله‌تى تێدا ده‌کا. له‌چواچیوه‌ى ئه‌وده‌خاله‌ته‌ به‌رده‌وامانه‌دا که‌ به‌شێکى زۆرى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونى هه‌ڵوێستى جیددى حکومه‌تى عێراق, کاربه‌ده‌ستانى رژیم خه‌ت ونیشان ده‌کێشن و پێ داده‌گرن که‌ ده‌ستوردانه‌کانیان جێ به‌جێ بکرێ. نمونه‌یێکى بچوک له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ رژیمى ئاخوندى فشارێکى به‌رده‌وام و نار٠ه‌واى بۆ سه‌ر دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف وئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدین خه‌لقى ئێران هێناوه‌و هه‌ر٠ه‌شه‌یان لێ ده‌کا. بێ گومان ئه‌گه‌ر وولاتانى ناچه‌که‌ به‌گشتى و وولاتانى عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت بریارێکى جیددى بۆ رێگه‌گرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئاخوندى نه‌ده‌ن, به‌زوویى ده‌ستێوه‌ردانى زیاترى رژیم ده‌بینن له‌ کاروبارى وه‌لاته‌کانیاندا. هه‌موو ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌ب ده‌زانن که‌ هه‌ر ئاژاوه‌یێک له‌وولاته‌که‌یان رووبدا ده‌ستى رژیمى ئێرانى تێدایه‌. له‌ پێوه‌ند به‌ کێشه‌ى گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم , له‌ چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى به‌شێوه‌یێکى به‌ربلاو گه‌لاڵه‌ ناوکه‌یی ودامه‌زراندى, ده‌ستگا سانتریفوژه‌کانیان په‌ره‌پێ داوه‌. رۆژى پێج شه‌ممه‌ ٢٠ ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨ رژیم به‌ بۆنه‌ى رۆژى به‌ناو پیشه‌سازى ناوکه‌یى نه‌ته‌ویى ٧٠ ٠ ٠  هه‌زار ده‌ستگاى سانتریفوژى دیکه‌ى له‌ ناوه‌ندى ناوکه‌یى نه‌ته‌نز وه‌کار خست . سووربوونى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى له‌ په‌ره‌ پێ دانى گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کان له‌ دواى داواى ووت ووێژى ده‌سه‌لاتى نوێى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ رژیم دێ. ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ رژیمى ئاخوندى هیچ کات زمانى مه‌نتق و ووتووێژى قه‌بوڵ نه‌بوه‌ وبێ گومان له‌داهاتووشدا ئاماده‌ نابێ هه‌نگاوێک له‌ سیاسه‌ته‌ چه‌ک سازی و پاوانخوازیه‌کانى بێته‌ دواوه‌. ئه‌مریکا و وولاتانى رۆژئاوا ئه‌گه‌ر پێ یان وابێ رژیمى ئاخوندى به‌ ریگه‌ى ووت ووێژو دانوستان ده‌ست له‌ گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌ مه‌ترسیداره‌کانى هه‌ڵده‌گرێ کات به‌ فیر٠وده‌ده‌ن.
کورته‌یێک له‌ هه‌ل ومه‌رجى کۆمه‌لایه‌تى وسیاسى له‌ ئێران
هه‌ل ومه‌رجى سیاسى وکۆمه‌لایه‌تى له‌ ئێران به‌بوونى ده‌سه‌لاتدارى ئاخونده‌کان به‌ره‌و خراپ بوون و مه‌ترسیدارتر بوون چووه‌ و جه‌ماوه‌رى ئێران له‌ ژێر قورسترین شێوه‌کانى سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌دان. ئاخونده‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ى که‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنى باراک ئۆباما به‌ سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا, که‌ خوازیارى ریفورم و ئال وگۆر له‌ سیاسه‌تى خارجى ئه‌مریکا دایه‌, سته‌م وبێعه‌داڵه‌تیان له‌ ئێراندا زیاتر په‌ره‌ پێ داوه‌و فشارى به‌ر بلاویان خستۆته‌ سه‌ر که‌سایه‌تیه‌ سیاسى و رۆشنبیریه‌کان و رۆژنامه‌و سایته‌ ئینترنیه‌تیه‌کان.
له‌ ساڵى ر٠ابردوودا ٣٤٨ که‌س به‌ تاوانى جیاجیا له‌ ئێران ئیعدام کراون وله‌هه‌مانکاتدا ١٣٠  که‌س مه‌حکووم به‌ ئیعدام کراون و چاوه‌رێ ده‌کرێ حوکمه‌که‌یان به‌رێوه‌بچێ. به‌ پێ ى ئاماره‌کان ئیعدام له‌ ئێران به‌ره‌و سه‌ر چووه‌ وناوه‌نده‌کانى پارێزه‌رى مافى مروڤ ره‌خنه‌یان له‌ ئیعدامى به‌ربلاوله‌ ئێراندا گرتوه‌.
کانوونى نووسه‌رانى ئێران له‌ راگه‌ێندراوێکدا که‌ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ١٣٨٨ بلاوى کرده‌وه‌, نووسى: ئێعدام , به‌رده‌باران, به‌شێوه‌ى به‌ربلاو درێژى هه‌یه‌. هه‌ر له‌و راگه‌ێندراوه‌دا باس له‌ تێکدانى گۆرستانى خاوه‌ران له‌ لایه‌ن رژیمه‌وه‌ ده‌کا که‌ مه‌به‌ستى رژیم نه‌هیشنى ئاسه‌وارى کۆمه‌ڵکوژى و جینایه‌ته‌کانى له‌ به‌رانبه‌ر ئازادیخوازانه‌. سیاسه‌تى سه‌رکوت و توقاندن له‌ ئێراندا هه‌موو سنورێکى تێ په‌راندوه‌ . هه‌ره‌شه‌ له‌ لاوان و ئازادیخوازان و نووسه‌ران و سایته‌ ئینترنێتیه‌کان به‌ره‌و سه‌رچووه‌. هه‌ر له‌ساڵى ٨٧ زیاتر له‌ ٥ میلیۆن سایتى ئینته‌رنێتى فیلتێر کراوه‌ و به‌ ده‌یان رۆژنامه‌ و بلاوکراوه‌ داخراون که‌ به‌داخه‌وه‌ به‌شیکى به‌ر چاو له‌ چالاکانى کۆمه‌لایه‌تی و ئازادیخوازان زیندانى کراوون و فشار خراوه‌ته‌ سه‌ر که‌س وکاریان.
سه‌رکوت وهه‌ره‌شه‌ى له‌ ر٠اده‌به‌ده‌رى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى و نه‌بوونى یه‌کێتى و ته‌بایى له‌ ناو هێزه‌کانى ئوپوزیسیون وکه‌م بوونه‌وه‌ى فشارى جیهانى بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاتدارى ئاخونده‌کان پشتى ده‌سه‌لاتدارانى گه‌رم کردوه‌ بۆ په‌ره‌پێ دانى سه‌رکوتى ئازادیخوازان و خه‌ڵک. له‌به‌رانبه‌ر سته‌مى به‌بلاوى رژیم به‌خۆشیه‌وه‌ له‌ساڵى رابردوودا زیاتر له‌ ٦٤٨٠  ناره‌زایه‌تى و مانگرتن له‌لایه‌ن چین و توێژه‌کان هه‌ر له‌ مامۆستایان، خوێندکاران، ژنان، کرێکاران و بازاریان و هتد..له‌سه‌رانسه‌رى ئێران به‌رێوه‌چووه‌ که‌ ئه‌و ئاماره‌ له‌چاو ساڵى پێشووتر به‌ره‌وسه‌ر چووه‌.
له‌ هه‌ل ومه‌رجێکدا که‌ رژیمى ئاخوندى سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه‌ى له‌ به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌رو ئازادیخوازان له‌ سنوور تێ په‌راندوه‌, ده‌بوایه‌ یه‌کێتى و ته‌بایى له‌ نێوان لایه‌ن و هیزه‌ ئوپوزیسیونه‌کان پێک بهاتایه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ نه‌ک ته‌بایى و هاوکاریى به‌ر چاو ناکه‌وێ, به‌ڵکو به‌ پێ٠Žچه‌وانه‌ى ویستى خه‌ڵک پرشو وبلاوى ولیکترازانه‌کان له‌ ریزى لایه‌نه‌سیاسه‌کان به‌ره‌و سه‌ر ده‌چن .
له‌ کوردستانى ئێرانیشدا, وه‌زع له‌ وه‌ى که‌ له‌ سه‌رانسه‌رى ئێراندا هه‌یه‌ خراپتره‌, هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم فشاریان بۆ خه‌ڵک و ئازادیخوازان وکه‌س وکارى شه‌هیدان و پیشمه‌رگه‌کانى کوردستان زیاتر کردوه‌.
بۆ پێ مل بوونى خه‌ڵک به‌ داواکانى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى ده‌ستیان داوه‌ته‌ هه‌ره‌شه‌و توقاندن. به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ شوومانه‌ى رژیم له‌کوردستاندا، کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ و ته‌لاق و جیابووونه‌وه‌ و خۆکوشتن و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان زۆر زیاتر له‌جاران په‌ره‌ى گرتووه‌ و هه‌ر رۆژه‌ مه‌وادێکى زیانبارتر ره‌وانه‌ى کوردستان ده‌کرێ. سه‌رچاوه‌ى ئه‌و کێشانه‌ش گرینگى نه‌دانى لێپرسراوانى رژیمى ئاخوندى به‌ لایه‌نى ئابوورى و بژیوى خه‌ڵکى کوردستان و نه‌بوونى عه‌داڵه‌ت له‌دابه‌شکردنى داهاتى وه‌لات و راگرتنى به‌شی ئابوورى و نه‌بوونى ناوه‌ندى به‌رهه‌م هێنان و پیشه‌یی له‌کوردستانه‌. ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاتدارانى رژیم رێگه‌ ده‌گرن له‌ هه‌ڵسوران وکارو کاسپى له‌ سنوره‌کان که‌ سه‌ر چاوه‌ى سه‌ره‌کى بژیوى سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ خه‌ڵکى بێ کارى کوردستانه‌. له‌ چوارچێوه‌ى سه‌رکوت وهه‌رشه‌ى رژیم وبریارى ناوه‌نده‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى, سه‌دان خێزان له‌ کوردستان بێ کار بوون و هه‌ژارى وبێکارى له‌ راده‌ به‌ده‌ر باڵى به‌ سه‌ر کوردستان به‌ تایبه‌ت شاره‌ مه‌رزیه‌کاندا کێشاوه‌.
سه‌ره‌ر٠اى سه‌رکووت و هه‌ر٠ه‌شه‌ى بێ به‌زییانه‌ ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشیه‌ موقاومه‌ت و خۆر٠اگرى خه‌ڵکى کوردستانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانى ده‌سه‌لاتدارانه‌. به‌ گژداهاتنه‌وه‌ى رژیم و هێزه‌ سه‌ر کوتگه‌ره‌کانى له‌ کوردستان له‌ زۆربه‌ى شاره‌کانى کوردستان به‌ر چاو ده‌که‌وێ, نمونه‌ى هه‌ره‌ دیار له‌و رووبه‌ رووبونه‌وانه‌ ناره‌زایه‌تى ده‌ربر٠ینى خه‌ڵکى شارى مه‌ریوان بوو له‌ مانگى ره‌شه‌مه‌دا. ئه‌ومانگرتنانه‌ ته‌نگى به‌ رژیم و کاربه‌ ده‌ستانى هه‌ڵچنی بوو, هه‌روه‌ها به‌شدارى خه‌ڵک له‌ چوارشه‌مه‌ سوورى و جیژنى نه‌ورۆز, جیگه‌ى بایه‌خه‌. هه‌رچه‌ند به‌شدارى خه‌ڵک له‌نه‌ورۆز و چوارشه‌ممه‌ سوورى به‌هو٠Žى فشاره‌کانى رژیم و وه‌زعى ناله‌ بارى ژیان وکێشه‌ى ئابوورى, وه‌ک سالانى رابردوو نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌گشتى و لاوانى کوردستان به‌تایبه‌تى له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدا خۆراگرى ده‌که‌ن و زیندانیانى سیاسى چۆک بۆ جه‌لاده‌کان داناده‌ن, له‌ به‌رانبه‌ردا شاهیدى ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ ناله‌باره‌ین که‌ باڵى کێشاوه‌ به‌ سه‌ر جولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد ولایه‌نه‌سیاسیه‌کاندا. وه‌ک ئاشکرایه‌ له‌ دووساڵى ر٠ابردودا له‌ ریزى حیزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌کان جیابوونه‌وه‌و ناکۆکی ده‌ستى پێ کردوه‌و تائیستاش ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ درێژه‌یان هه‌یه‌ که‌ بێ گومان زیانى گه‌وره‌ى گه‌یاندوه‌ به‌ جولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد و به‌ قازانجى رژیمى ئاخوندى وسیاسه‌ته‌ دژى ئینسانیه‌کانى ته‌واوبووه‌.
به‌ بوونى لێکترازان له‌ ریزى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان هیوایێکى دیکه‌ى جه‌ماوه‌ر که‌ پێک هاتنى به‌ره‌ى کوردستانى که‌ تێکراى سازمان و حیزبه‌ سیاسیه‌کان له‌ ده‌ورى کۆبنه‌وه‌ له‌ هه‌ر کاتێکى دیکه‌ حه‌سته‌متره‌. سازمانى خه‌بات به‌ به‌رده‌وامى زیانه‌ زۆره‌کانى ئه‌و جیابوونه‌وه‌ ولیکترازانانه‌ى له‌ ریزى حیزب ولایه‌نه‌سیاسیه‌کان راگه‌یاندوه‌ و داواى کردوه‌ ناکوکییه‌کان وه‌لانرێن و لایه‌نه‌ جیابووه‌ هاوباوه‌ره‌کان ده‌ست بده‌نه‌ ده‌ستى یه‌ک بۆ به‌ره‌و پێش بردنى خه‌باتى مافخوازانه‌ى گه‌لى کورد.
سازمانى خه‌بات به‌ به‌رده‌وامى داواى ئه‌و ده‌کا که‌ تێکراى هێزو لایه‌نه‌کان له‌ به‌ره‌یێکى کوردستانى که‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانى له‌ قازانجى خه‌باتى مافخوازانه‌ى گه‌لى کورد و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستى دژایه‌تى و روخانى رژیمى دیکتاتورى ئاخوندى و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ى هه‌ر نه‌وعه‌ و ووتوووێژ و دانوستانێک له‌گه‌ڵ رژیم بێ پێک بێ.
سازمانى خه‌بات چالاکى و هه‌ڵسورانى له‌ دواى پلنومى پێنجه‌م.
ئاشکرایه‌ که‌ چه‌ندین به‌ربه‌ست و کوسپ هه‌بوون له‌به‌رده‌م ئورگانه‌کانى سازمانى خه‌بات هه‌ر بۆیه‌ ئورگانه‌کانى سازمان نه‌یان توانیوه‌ بریارو راسپاده‌کانى سازمان چۆن مه‌به‌ست بووه‌ جێ به‌جێ بکه‌ن و به‌ره‌وپێش به‌رن. دیاره‌ ئورگانه‌کانى سازمان به‌پێ تواناو ئه‌و ئیمکاناته‌ى له‌ به‌ر ده‌ستیاندایه‌ هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوه‌ وکاریان کردوه‌. له‌ چوارچیوه‌ى کارى پێوه‌ندى گرتندا ئورگانه‌کانى پیوه‌ندى و کومیته‌کانى سازمان له‌ ئوروپا و له‌ ده‌ره‌وه‌ى کوردستان کاریان کردوه‌. شاراوه‌ نییه‌ که‌ له‌ مه‌یدانى کارى ته‌بلیغیدا ئال وگۆرى دیارو دڵخۆشکه‌ر به‌رچاو ناکه‌وێ, به‌لام سه‌ره‌ر٠اى ته‌واوى که‌م و کوورییه‌کان دووباره‌ ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ به‌شى ته‌بلیغات له‌ سازمان به‌ره‌و پێش بچێ و کارى به‌ر چاو و پۆزه‌تیڤى لێ ببیندرێ. به‌وهیوایه‌ى سازمان بتوانێ له‌ داهاتوودا, تلویزیون جیهانى دامه‌زرێنى و به‌شى راگه‌یاندن په‌ره‌ پێ بدا.
له‌ ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى وکادرکانى سازمان ئورگانه‌ جیاجیاکان, داواکارم به‌ هه‌وڵ وماندوو بوونى زیاتر بۆ به‌ره‌و پێش بردنى سازمانى خه‌بات تێ بکوشن. ئاشکرایه‌ سازمانه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌مان لایه‌نێکى سیاسى دیار له‌کوردستانه‌و خاوه‌ن پرنسیپه‌ و سیاسه‌تى روونه‌ وهیچ کات قازانجه‌کانى گه‌لى کوردى فیداى قازانجه‌کانى خۆى نه‌کردوه‌.
جێگه‌ى خۆیه‌تى تێکراى کادر وئه‌ندامان و دۆستانى سازمان به‌باشى له‌ خاوه‌ن جێگه‌یى و خۆراگرى ٢٩ ساڵ هه‌ڵسورانى سازمان تێ بگه‌ن وبه‌ ده‌رس وه‌رگرتن له‌ کار و چالاکى رێبه‌رایه‌تى و پێشمه‌رگه‌کانى سازمان له‌ سالانى رابردوو, هه‌وڵ بدرێ به‌ به‌رنامه‌ و کارى سه‌رده‌میانه‌ وبه‌تواناى زیاتر بێنه‌ مه‌یدان وچالاک بن.
له‌ کۆتاییدا سپاستان ده‌که‌م و هیوادارم پلێنۆمى شه‌شه‌م راسپارده‌ و بر٠یارى گرینگ و به‌ جێ په‌سه‌ند بکا و کادر و پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ویندارانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌بات سه‌رکه‌وتوو بن.

بابه‌شیخ حسینى
٢٠ ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨ى کۆچى خۆرى


15 سال و 7 ماه و 7 روز و 11 ساعت و 49 دقیقه پیش از این

ر٠اپۆرتى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ پلێنۆمى شه‌شه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى

ر٠اپۆرتى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ پلێنۆمى شه‌شه‌مى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن