بۆبەڕێز سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران
سڵاوێکى گەرم!
خۆشحاڵین بەناوى سەرۆکایەتى و کومیتەى ناوەندى و گشت هەڤاڵانمان لەپارتى ئازادیى کوردستان، بەبۆنەى 28 مین ساڵوەگەڕى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران، پیرۆزباییەکى گەرمتان پێشکەش دەکەین. پارتى ئازادیى کوردستان، سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران بەدۆست و هاوپەیمانى خۆى دەزانێ و بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو پێوەندییە دۆستانەیەى لەنێوانماندایە و رێز لەمێژووى چەندین ساڵەى تێکۆشان و خەباتى نەپساوەى بەڕێزتان لەگۆڕەپانى بزوتنەوەى سیاسى رۆژهەڵاتى کوردستاندا دەگرێ.