حوکمى ٨ ساڵ زیندان بۆ رۆژنامه‌نووسى ئێرانى ئه‌مریکایی
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له تاران، ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمى ئێران ره‌کسانا سابرى رۆژنامه‌نووسى ئێرانى ئه‌مریکایی به تۆمه‌تى جاسووسى بۆ ئه‌مریکا به ٨ ساڵ زیندان مه‌حکوم کرد.
یه‌کێک له نزیکانى خانه‌واده‌ى سابرى که نه‌یویست ناوى بلاو بێته‌وه به هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ى راگه‌یاند بابى ره‌کسانا که له ئێرانه، ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێ داوه.
عه‌بدولسه‌مه‌د خوره‌مشاهى پارێزه‌رى ره‌کسانا به هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ى گووتووه که جارێ ناتوانێ له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له قسه بکا.
ره‌کسانا سابرى ٣١ ساڵه که له کۆتایی مانگى ژانویه‌وه له زیندان دایه، حه‌وتووى ر٠ابردوو له دادگاى رژیم دا به تۆمه‌تى جاسووسى بۆ ئه‌مریکا دادگایی کرا. دادگایی ناوبراو ته‌نیا یه‌ک رۆژى پێ چوو.