چوار هه‌زار مه‌دره‌سه ده‌سپێردرێ به حه‌وزه‌ى عیلمیه
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر رۆژى شه‌ممه ٢٩ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٨له زمان یه‌کێک له به‌رپرسانى حه‌وزه‌ى عیلمیهى تایبه‌تى ژنان رایگه‌یاند که زیاتر له چوار هه‌زار مه‌دره‌سه له سه‌رتاسه‌رى ئێران ده‌سپێردرێ به حه‌وزه‌کانى عیلمیه.
ئه‌و هه‌واڵده‌ریه زیادى کرد سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له رێکه‌وتن نامه‌یێک له نێوان عه‌لى ئه‌حمه‌دى و ئایهتوولا مورته‌زا موقتدایی به‌رێوبه‌رى حه‌وزه‌ى عیلمیهى قوم ئیمزا کرا.
به پێى ووته‌ى ئه‌سغه‌ر عهبدولاهى که هه‌واڵده‌رى مێهر به جێگرى ماڵى و دارایی ناوه‌ندى به‌رێوه‌به‌رى حه‌وزه‌ى عیلمیهى ژنان ناوى بردوه، چوارهه‌زار و دووسه‌د مه‌دره‌سه‌ى سه‌ره‌تایی ناوه‌ندى و دواناوه‌ندى (ده‌بیرستان) له سه‌رتاسه‌رى وه‌لات بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ ده‌سپێردرێ به حه‌وزه‌ى عیلمیه.
به پێى رێکه‌وتنى وه‌زاره‌تى بارهێنان و په‌روه‌رده و به‌رێوبه‌رى حه‌وزه‌ى عیلمیهى قوم، بارهێنان و په‌روه‌رده و جێ و رێى پێویست بۆ بارهێنان دابین ده‌کا و بهرێوبهرانى ئه‌و مه‌دره‌سانه به ره‌زامه‌ندى حه‌وزه وه‌رده‌گیرێن.