سه‌رۆکى پارڵمانى عێراق هه‌ڵبژێردرا
له دواى مشت و مر٠ێکى چه‌ند مانگه رۆژى یه‌کشه‌ممه‌٣٠ ى خاکه‌لێوه کوتله‌کانى ناو پارڵمانى عێراق توانیان سه‌رۆکى پار٠ڵمان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌یاد سامرایی سه‌ر به ته‌وافقى سووننه و ئه‌ندامى حیزبی ئیسلامى عێراق له کۆى ٢٣٢ ده‌نگ توانى ١٥٣ ده‌نک وه‌ده‌ست بێنێ.
ناوبراو له دواى هه‌ڵبژاردنى به سه‌رۆکى پارڵمانى عێراق به‌ڵێنى دا که کار بۆ عێراقێکى یه‌کگرتوو ده‌کا. مه‌حمود مه‌شهه‌دانى به هۆى هه‌ڵسووکه‌وتى ناشیرین ناچار کرا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و به‌و پێ یه له مانگى دیسامبرى ساڵى ر٠ابردووهوه پارڵمانى عێراق سه‌رۆکى نه‌بوو.