جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سێ هێزی سیاسی له‌شاری لینشۆپینگ

کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سێ هێزی سیاسی له‌شاری لینشۆپینگ
کومیته‌ی سوید

له‌به‌رواری ١٥-٠ ٤-٢٠ ٠ ٩ دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش و دۆستانه‌ له‌نێوان کومیته‌ی لینشۆپینگی پارتی دیموکراتی کوردستان و کومیته‌ی لینشپینگی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کومیته‌ی لینشۆپینگی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێکهێنرا.
له‌سه‌ر بانگهێشتی کومیته‌ی لینشۆپینگی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌ مێژوویه‌کانی هه‌رسێ لا و، باسکردن له‌سه‌ر کارو خه‌باتی هاوبه‌ش و پته‌وکردنی گیانی برایه‌تی ویه‌کڕیزی و هاوده‌نگی

کوردانی شاری لینشۆپینگ، کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌نێوان هه‌رسێ کومیته‌ی لینشۆپینگی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێکهێنرا. سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد، پاشان له‌لایه‌ن کاک جه‌لال خۆشکه‌لام،ه وه‌ به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی به‌شداربوان کرا. کاک جه‌لال وێڕای باسکردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی و دۆستانه‌ی هه‌رسێ لایه‌ن ناوه‌رۆک و ته‌وه‌ری گفتوگۆکانی ئه‌و دانیشتنه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شی کردوه‌. له‌درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا کاک جه‌لال باسی له‌ یه‌کیه‌تی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و کلتوریه‌کانی شاری لینشۆپینگ کرده‌وه‌ و به‌گرنگی زانی که‌ کوردانی ئه‌مشاره‌ هه‌موو به‌‌ڕۆحێکی برایانه‌و دۆستانه‌ کار پێکه‌وه‌ بکه‌ن. پاشانیش له‌لایه‌ن کاک حه‌بیب ئه‌لیاسیه‌وه‌ و کاک عه‌لی ئاسوه‌ند له‌ نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی لینشۆپینگی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هه‌ریه‌ک له‌ کاک لوقمان و کاک هوشیار توڤی له‌نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی لینشۆپینگی پارتی دیموکراتی کوردستان، باس له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی و یه‌کڕیزی و دۆستایه‌تی نێوان هه‌رسێ لایه‌ن کرایه‌وه‌.
ته‌وه‌رێکی تری باسه‌کانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هاوکاری کردن و پته‌وکردنی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی شاری لینشۆپینگ به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتری دانیشتوانی کوردنشینی شاری لینشۆپینگ و چاره‌سه‌رکردنی چه‌ند گیرو گرفتێک که‌ بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ هاتۆته‌ پێشێ. له‌کۆتایش دا باس له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ کۆبونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ کراو هه‌موو لایه‌نیکیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆک بوون که‌ ده‌بێ ڕۆحی برایه‌تی و هاوکاری کوردانی ئه‌مشاره‌ به‌هێزتربکرێ و کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی دایک هاوکاری بکرێ و پته‌وتر بکرێ.
شاندی کومیته‌ی لینشۆپینگی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتبوو له‌به‌‌ڕێزان کاک لوقمان عبدوڵا، کاک هوشیار تۆڤی، کاک عادل تۆڤی. هه‌روه‌ها شاندی کومیته‌ی لینشۆپینگی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش پێکهاتبوو له‌ به‌‌ڕێزان کاک عه‌لی ئاسوه‌ند و کاک حه‌بیب ئه‌لیاسی و کاک محه‌مه‌د بێتوشی و خوشکه‌ ئایشێ مه‌لازاده هه‌روه‌ها نوێنه‌ری کومیته‌ی لینشۆپینگی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانیش کاک جه‌لال خۆشکه‌لام بوو.

15 سال و 7 ماه و 2 روز و 4 ساعت و 56 دقیقه پیش از این

کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سێ هێزی سیاسی له‌شاری لینشۆپینگ

کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سێ هێزی سیاسی له‌شاری لینشۆپینگ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن