بە بۆنەى 5ى خەرمانان رێبەرایەتى سازمانى خەبات پێشوازى لە نوێنەرانى هێز و لایەنە کوردستانیەکان کرد
رۆژى شەممە 2ى خەرمانانى 1387 ـ 23/8/2008، بەرێز و تێکۆشەر کاک بابەشێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمان و ئەندامانى سەرکردایەتى پێشوازیان لە نوێنەرى هێز و لایەنە سیاسیە دۆستەکانى کوردستان کرد کە بە بۆنەى بیست و هشتەمین ساڵیادى دامەزرانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران سەردانى بنکەى پێوەندیەکانى هەولێریان کرد بوو.
نوێنەرى هێز و لایەنە سیاسیەکان پیرۆزبایی گەرمى خۆیان بەبۆنەى ساڵیادى دامەزرانى سازمان پێش کەش بە رێبەرایەتى سازمان کرد و سەرکەوتن و گەشەسەندنى سازمانى خەبات ى کوردستانی ئێرانیان ل خزمەت بە گەلى کورد بە ئاوات خواست و لە سەر پێوەندى و دۆستایەتى زیاتر پێ یان داگرتەوە.
ئەو هێز و لایەنە بەرێزانەى سەردانى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێرانیان کرد بوو، بریتین لە:
یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران
حیزبی زەحمەتکێشانى کوردستان
یەکێتى نەتەوەیی دیموکراتى کوردستان
حیزبی دیموکراتى کوردستان
پارتى کرێکاران و رەنجدەرانى کوردستان
پارتى ئازادى کوردستان
بزوتنەوەى دیموکراسیخوازانى کوردستان
بزوتنەوەى چاکسازى تورکمانى لە هەرێمى کوردستان
پارتى ئازادى کورد لە سوریە
پارتى دیموکراتى کورد لە سوریە (الپارتى)
پارتى یەکێتى کورد لە سوریە
یەکێتى شۆرشگێڕانى کوردستان
پارتى پارێزگارانى کوردستان
یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریە