خوێندکارانى ئوروپا پشتیوانى خۆیان له خوێندکارانى ئێران دهربر٠ی
رادوێ ئاڵمان، یه‌کیه‌تى خوێندکارانى ئوروپا که نوێنه‌رایه‌تى ١١ ملوێن خوێندکارى ئوروپا ده‌کا، به ده‌رکردنى ر٠اگهیێندراوێک ئه‌ندامانى خۆى له هه‌ل و مه‌رجى خوێندکارى نار٠ازى له ئێران ئاگادار کرده‌وه.
ئه‌و یه‌کیه‌تیه داواى له رژیمى ئێران کردوه ده‌ست له به‌دواداگه‌رانى خوێندکاران هه‌ڵگرێ.
یه‌کیه‌تى خوێندکارانى ئوروپا(ESU) له ر٠اگهیێندراوێکدا که له ماڵپهر٠ى خۆیدا بلاوى کردۆته‌وه، له هه‌ل و مه‌رجى خوێندکارانى ئێران که دژ به سه‌رکوت و پێشێلکارى مافى مرۆڤ خه‌بات ده‌که‌ن، نیگه‌رانى دهربر٠یوه. ئه‌و یه‌کیه‌تیه ر٠اپۆرتهکانى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی و باقى رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى وه‌ک به‌ڵگه هێناوه‌ته‌وه و گرتنى یه‌ک له دواى یه‌کى خوێندکاران به‌شێک له کرده‌وه‌ى سه‌رکوتگه‌رانه‌ى رژیمى ئێرانه که دژ به باقى چالاکانى مه‌ده‌نى به‌کار دێنێ، وه‌ک که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان، چالاکانى کرێکارى و چالاکانى مافى ژنان.