بریتانیا قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژادى به توندى مه‌حکوم کرد
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له له‌نده‌ن، ده‌وڵه‌تى بریتانیا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ٣١ى خاکه‌لێوه، قسه‌کانى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى له ژنیڤ دژ به ئیسرائیل مه‌حکوم کرد.
ووته‌بێژێکى سه‌رۆک وه‌زیرى بریتانیا که له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا قسه‌ى ده‌کرد قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژادى به بێ رێزى ناوهێنا و گووتى: ئێمه ئه‌و شێوه قسانه‌ى سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران که ئاگر هه‌لایسێنه به توندى مه‌حکوم ده‌که‌ین.
ناوبراو زیادى کرد ئه‌و جۆره قسانه به هیچ شێوه‌یێک قه‌بووڵ ناکرێ و هیچ جێگه‌یێکى له باسه سیاسیه‌کانى دونیاى پێشکه‌وتوودا نیه.
بان کى مون سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و قسانه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد داخى خۆى دهربر٠ى و گووتى، ئه‌و قسانه دروست به پێچه‌وانه‌ى ئامانجى کونفرانسى دژ به نژاد په‌رستى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو.