کێ ده‌بێت به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات؟
کێ ده‌بێت به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات؟
گه‌لانی زوڵم لێکراوی بنده‌ستی ئێران یان ئه‌حمه‌دی نژاد؟
سبه‌ینێ دووشه‌ممه بیستی ئا‌پریل، له شاری ژێنێف له سوئیس، کۆنفڕانسێک له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و هه‌ڵاواردن به‌ڕێوه ده‌چێ. ئه‌مه سێهه‌مین جاره له مێژوودا کۆنفڕانسی له‌م چه‌شنه ده‌گیردرێ. بڕیاره مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆک کۆماری نامه‌شرووعی ئێران له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شداری و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه قسه بکات. به داخه‌وه له دونیای ئه‌مڕۆکه‌دا ده‌سته‌واژه‌گه‌لی وه‌کوو مافی مرۆڤ، ئازادی، دێمۆکراسی، ئاشتی و ته‌بایی بۆته گاڵته‌جاری هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی دونیا له چه‌شنی ڕژیمی ئێران و هه‌روه‌ک ده‌بینین یه‌کێ له ڕهگهزپهرهستترین مۆره‌کانی کۆماری ئیسلامی، که ته‌نانه‌ت له ڕابردوودا ده‌ستی به خوێنی ئازادیخوازانی کورد سوور بووه، ژێستی دیموکڕات مه‌نشانه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ و به ئاخافتن له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و زیانه‌کانی، مه‌به‌ستیه‌تی تاوانه‌کانی ڕژیمه‌که‌ی له حاست خه‌ڵکی کوردستان، ئێران و ناوچه‌که بشارێته‌وه. له کاتێکدا هه‌موو بیر و ڕای گشتیی جیهان، ئاستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی کۆماری ئیسلامی‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه و هه‌موو ڕۆژێک به دژی پێشێلکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاندنێکی جیهانی ده‌رده‌کرێ، ئه‌حمه‌دی نژاد له شوێنی رێکخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری ژێنیف به دژی دیارده و کێشه‌یه‌کی جیهانی قسه ده‌کات که ڕێک یه‌کێ له سیاسه‌ته‌کانی ڕووتین و ڕۆژانه‌ی ڕژیمهکهیهتی. ئالێره‌دا پرسیارێک دێته‌پێشه‌وه، چۆنه که له‌گه‌ڵ ئه‌م زانیاریانه‌ش که جیهان و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتی سویسیش له‌مه‌ڕ ئه‌حمه‌دی¬نژاد و ڕژیمه‌که‌ی هه‌یانه که سی ساڵه به خراپترین شێوازه‌کان خه‌ڵکی ناوخۆی ئێران به تایبه‌ت که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان و ژنان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و به ئاشکرا دروشمی کووژاننهوهی ئیسڕائیل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیا ده‌دات، بانگهێشتی وه‌ها ڕێکخراوێک و بۆ وه‌ها ته‌وه‌ره‌ێکی گرنگ ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌م ئیمتیازانه بۆ چی و له‌مه‌ڕ چی به‌و ڕژیمه ده‌ده‌ن؟
هه‌ر ئێستا که ئه‌م که‌سایه‌تییه ناوزڕاوهی ئێران قه‌راره له پشت تریبوونی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئاماده بێت، به سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران له به‌ندیخانه‌کانی ویلایه‌تی فهقیهدا ته‌نیا به هۆی ده‌ربڕینی بیرۆبۆچوونیان له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان. جه‌سته‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌موو ڕۆژێک وه‌به‌ر قامچیی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی ڕژیمه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌که‌وێ. هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوزانه له کوردستان، به‌لووچستان، ئازه‌ربایجان و خوزستان و ناوچه‌کانی دیکه به بێڕه‌حمانه‌ترین شێوه سه‌رکوت و خه‌ڵتانی خوێن کراوه و ده‌کرێ. داگیرکردنی کوردستان بۆ ماوه‌ی سی ساڵ و کوشتن و بڕینی خه‌ڵک، له‌شکه‌رکێشی و میلیتاریزه کردنی کوردستان، کۆمه‌ڵکوژی به‌ندکراوانی سیاسی له ساڵی شه‌ست و حه‌وتی هه‌تاوی له ئێران که به‌شێکی به‌رچاویان کورد بوون، کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی قاڕنێ و قه‌ڵاتان، گولله بارانکردنی ده‌یان لاوی شاری مه‌هاباد له سه‌ره‌تای داگیرکردنی کوردستان، سه‌رکوتی خوێناویی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ساڵانی ڕابردوودا به‌شێکی زۆر بچووکن له کارنامه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
ئه‌حمه‌دی نژاد که بڕیاره له‌م کۆنفڕانسه‌دا به دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی قسه بکات، هه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه که هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار باسی سڕێنه‌وه‌ی ئیسرائیلی کردووه و ڕژیمه‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه تا هه‌نووکه دروشمی مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئیسرائیل ده‌دات. هه‌ر ئه‌م ڕژیمه به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو نائارامییه‌کانی ناوچه‌که‌یه و ڕۆژانه به ده‌یان که‌س ده‌بنه ده‌سته‌چیله‌ی ئاگری سیاسه‌ته ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌که‌ی. قسه کردن له وه‌ها کۆنفڕانسێکیدا و له‌سه‌ر وه‌ها ته‌وه‌ره‌یه‌ک شایانی ئه‌و که‌سانه‌یه به ڕاستی له دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی خه‌بات ده‌که‌ن و یان قوربانیی ده‌ستی ڕهگهزپهرهستانێکی له چه‌شنی کۆماری ئیسلامی و وه‌ها سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتدارن.
تۆ بڵێی بیروڕای گشتیی جیهانیی ئه‌وه‌نده گه‌مژه و ساویلکه بێت نه‌زانێ ئه‌و که‌سه‌ی له تریبوونی دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستییه‌وه ده‌دوێ، خۆی و ڕژیمه‌که‌ی چه‌نده ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست و دیکتاتۆرن؟ ئایا به‌م هه‌وڵه بێسوودانه، کۆماری ئیسلامی ده‌ستکه‌وتێکی ده‌بێ و هیچ له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که و تێگه‌یشتنی بیروڕای گشتیی ده‌گۆڕێ؟
بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره و پرسیاره‌کانی له‌م چه‌شنه "نا"یه.
ئێمه واژۆکارانی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه وه‌ک هه‌میشه کۆماری ئیسلامی به هۆی سیاستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی له دژی خه‌ڵکی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی ئێران مه‌حکووم ده‌که‌ین و داوا له ئازادیخوازانی کورد ده‌که‌ین له به‌رانبه‌ر وه‌ها سووکایهتیێکی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکۆماره ڕهگهزپهرهستهکهی به قوربانییانی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و بیروڕای گشتی هه‌ڵوێستی جیددی بگرن.
حیزبی دیموکڕاتی کوردستان / کومیته‌ی سوئیس
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان / کومیته‌ی سوئیس
کۆمه‌ڵه شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران / کومیته‌ی سوئیس
سازمانى خه‌باتی کوردستانی ئێران / کومیته‌ی سوئیس
چاودێری کوردۆساید / چاک / کۆمیته‌ی سویسرا
2009.04.19