دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگەوازى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران بۆ پشتیوانى لە مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کورد لە ئێران

بانگەوازى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران بۆ پشتیوانى لە مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کورد لە ئێران

بە نزیک بوونەوەى ساڵڕۆژى قەتڵ وعامى زیندانیانى سیاسى دەیان زیندانیانى سیاسى کورد لە زیندانەکانى کەرەج، سنە، ورمێ، مەهاباد، دەستیان دایە مانگرتن. زیندانیانى سیاسى مانگرتوى کورد لە ڕاگەیندراوێکدا وەزعى نالەبارى خۆیان دەست نیشان کردوە و مەبەستیانە سەرنجى ڕاى گشتى بۆکێشەکانیان ڕاکێشن.

زیندانیانى سیاسى داواکانیان لە شەش خاڵدا بڵاو کردۆتەوە و مەرجیان جێ بەجێ کردنى ئەوخاڵانەیە تا مانگرتنەکەیان کۆتایى پێ بێنن. زیندانیە سیاسیەکان داوایان کردوە کە دەسەڵاتى ئاخوندی مادەکانیان لەبەرچاوبگرێ ئەوخاڵانەى زیندانیە سیاسیەکان بڵاویان کردۆتەوە بریتین لە.
1ـ ناسینى ناسنامەى سیاسى و مەدەنى زیندانیەکان و بەرخورد و هەڵوێستى دروست لەگەڵیان.
2ـ نەهێشتنى حوکمى ئیعدام و کۆمەڵ کوژى زیندانیە سیاسیەکان.
3ـ کۆتایى هێنان بە شکەنجەو ئازاردان و رەفتارى دژى ئینسانى لەگەڵ زیندانیەکان.
4ـ کۆتایى هێنان بەجیاوازى دانان لەنێوان زیندانیە سیاسیەکان.
5ـ زیندانیانى سیاسى لەسەرانسەرى ئێران دەبآ بکەونە ژێر چاودێرى رێکخراوەکانى پارێزەرى مافى مرۆڤى ناوخۆیى و جیهانى.
6ـ بەشى دادوەرى و قەزایى دەبآ ئاڵو گۆڕى بەسەردا بآ.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران پشتیوانى بەرینى خۆى بۆ زیندانیانى سیاسى تێکۆشەرى کورد لەچاڵە رەشەکانى ئێران دەردەبڕآ و داواکانیان بەڕەوا دەزانآ. بێگومان مانگرتنى زیندانیە سیاسیەکان سەرەتاییکى گرینگە لە جوڵانەوەى ئازادیخوازیى لەبەرانبەر ڕژێمى ئاخوندیدا وئەوە ئاشکرادەکا کە جەماوەرى ئێران بەتێکڕا وزیندانیانى سیاسى لەدەسەڵاتى ئاخوندى بێزارن و ئامانجى تێکڕایى ڕوخانى ئەو ڕژێمە ستەمگەرەیە.
سەرکەوێ، خەباتى ئازادیخوازانى مەدەنیانەى زیندانیانى سیاسى و جەماوەرى وەزاڵە هاتوى ئێران لە دژى ڕژێمى ئاخوندى.


سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
5 ى خەرمانانى 1387

16 سال و 2 ماه و 26 روز و 10 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

بانگەوازى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران بۆ پشتیوانى لە مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کورد لە ئێران

بانگەوازى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران بۆ پشتیوانى لە مانگرتنى زیندانیانى سیاسى کورد لە ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن