جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عێراق: نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی دانیشتووانی که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف

عێراق: نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی دانیشتووانی که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف

رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ر٠ گۆر٠انکارییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ ده‌رباره‌ی زیاتر له‌ ٣٠ ٠ ٠  که‌س له‌و ئێرانیه‌ دوورخراوانه‌ی هه‌نووکه‌ له‌ که‌مپی ئه‌شره‌فدا ئه‌ژین له‌ باکووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا،

راسته‌وخۆ نامه‌یه‌کی نووسیوه‌ بۆ سه‌رۆک وه‌زیران، نوری مالیکی. کاربه‌ده‌ستانی عێراق گوتویانه‌ که‌ ئه‌وان ده‌بێ عێراق جێبهێڵن. ئه‌م ئێرانیانه‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران(PMOI)ن.

رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌تی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربر٠یوه‌ له‌ ئاست ئه‌و قسانه‌ی دوکتور مووه‌فه‌ق روبه‌یعی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی له‌ لێدوان له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی عێراقی ئه‌لفور٠ات. ئه‌و له‌م لێدوانه‌دا گوتبووی: کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌یانه‌وێت ورده‌ورده‌ وابکه‌ن که‌ دانیشتووانی که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ نه‌گرن. ماوه‌یه‌کی کورت له‌ دوای ئه‌م لێدوانه‌، که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌م هۆیه‌ش بووبێت، رێگری کراوه‌ له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی تیمێکی پزیشکی بۆ ناو ئه‌شر٠ه‌ف بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ. گوتراوه‌ که‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌م تیمه‌، نه‌شته‌گه‌ریکردن بووه‌ بۆ ژنێک له‌ که‌مپه‌که‌دا که‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌. دواتر رێگه‌ به‌ پزیشکه‌کان درا که‌ بچنه‌ ناو که‌مپه‌که‌.

رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نامه‌که‌ی خۆیدا بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای کردووه‌ دڵنیا بکرێت که‌ کاربه‌ده‌ستانی عێراقی هیچ هه‌نگاوێکی ناگرنه‌ به‌ر بۆ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌رباره‌ی که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف و ئه‌وه‌ روون بکاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت چیه‌ له‌و هه‌ر٠ه‌شه‌کردنانه‌ی دوکتوور مووه‌فه‌ق روبه‌یعی که‌ ”ژیانیان لێ تاڵ ده‌که‌ین و نه‌توانن به‌رگه‌ بگرن”؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف له‌ ئێران رووبه‌ر٠ووی مه‌ترسیی ئه‌شکه‌نجه‌ و جۆره‌کانی تری پێشێلکردنی جیددی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌بنه‌وه‌، لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای کردبوو له‌ ده‌وڵه‌تی عێراق که‌ دڵنیا بکرێت هیچکام له‌ دانیشتووانی ئه‌شر٠ه‌ف یان باقی ئێرانیه‌ نه‌یاره‌کان، به‌ زۆره‌ملی ناگه‌ر٠ێندرێنه‌وه‌ به‌ ئێران.


15 سال و 7 ماه و 8 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

عێراق: نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی دانیشتووانی که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف

عێراق: نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی دانیشتووانی که‌مپی ئه‌شر٠ه‌ف


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن