به‌همه‌نى قوبادى ده‌ڵێ: رهکسانا سابرى ده‌ستگیرانى منه و بێ گوناهه و ئازادى که‌ن
به‌همه‌نى قوبادى فیلم سازى ئێرانى گووتوویه‌تى که رهکسانا سابرى ده‌ستگیران و ره‌فیقى ناوبراوه داواى له به‌رپرسانى رژیمى ئێران کردوه که ناوبراو ئازاد بکه‌ن.
ناوبراو رۆژى سێ شه‌ممه ١ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ و ٢١ى ئاوریل، له نامهیێکى سهرئاوالادا بۆ ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى نووسیوه: که نیگه‌رانى سلامه‌تى سابریه و بیستوویه‌تى که ناوبراو تووشى خهمووکى بووه و به‌رده‌وام ده‌گری.
رهکسانا سابرى هه‌واڵنێرى ئێرانى ئه‌مریکایی که له مانگى رێبه‌ندانى ساڵى ر٠ابردوودا له ئێران گیرا بوو له‌م دواییانه‌دا به تۆمه‌تى جاسووسى بۆ ئه‌مریکا دادگایی کرا و ٨ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا.
به‌رپرسانى رژیم پێش چه‌سپاندنى تۆمه‌تى جاسووسى بۆ ناوبراو ووتبوویان هۆى گرتنى ناو براو، به‌رده‌وام بوون له سه‌ر کارى رۆژنامه‌نووسى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که ئیجازه‌ى ههواڵنێریهکهى نوێ نه‌کردۆته‌وه.
تا ئێستا وێ ده‌چوو که خانمى سابرى رۆژى ٢٢ى رێبه‌ندان گیرابێ به‌لام له نامه‌که‌ى به‌همه‌ن قوبادى دا نووسراوه که سابرى له رۆژى ٣١ى ژانویه، ١٢ى رێبه‌ندانه‌وه دیار نه‌ماوه.