په ٠یامى به ر٠یز و ت٠یکؤشه ر جه نابى کاک بابه ش٠یخ حس٠ینى بؤ پارتى د٠یموکراتى کوردستان
کامران
بەرێز: جەنابی کاک مەسعود بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان
بە بۆنەى 62هەمین ساڵرۆژى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان و هەروەها 62هەمین ساڵرۆژى لەدایک بوونى جەنابتان، گەرمترین پیرۆزباییتان پێش کەش دەکەم.
پارتى دیموکراتى کوردستان هێزى رەسەن و بەرچاوى گەلى کورد بە هیمەت و بڕیارى بارزانى نەمر دامەزرا و توانى خزمەتى گەورە بە گەلى کورد بکا و مێژوویێکى پڕ لەسەروەرى و کۆڵنەدان تۆمار کردوە و جەنابیشتان دەورى بەرچاو و چارەنووس سازتان بینیوە لەمێژووى جوڵانەوەى گەلى کوردى ستەم لێکراودا.
بەو هومێدەى گەلى کورد لەکوردستانى عێراق بە تێکۆشانى بەردەوامى پارتى دیموکراتى کوردستان و رێبەرایەتى جەنابتان بە تێکراى داواکانى بگا و لەعێراقى دیموکراتى و فیدراڵى، ئاسوودەیی و بەختەوەرى و ئاوەدانى زیاتر کوردستان بگرێتەوە.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم
بابەشێخى حسێنى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
15 ى ئایارى 2008