دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌دویانزده‌هه‌مین ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى پیرۆز بێ

سه‌دویانزده‌هه‌مین ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى پیرۆز بێ

له‌سه‌دویانزده‌هه‌مین ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌که‌م رۆژنامه‌ى کوردى به‌ ناوى (کوردستان) که‌ به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونى مێقداد به‌درخانى زانا و بلیمه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌رچوو، درود ده‌نێرین بۆ روحى پاکى ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ که‌ڵکه‌.

له‌هه‌ل و مه‌رجێکدا یادى ئه‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌ خۆشیه‌وه‌ رۆژنامه‌ى جیاجیا له‌کوردستاندا بلاوده‌بێته‌وه‌ و نووسه‌رانى به‌ هیمه‌ت و دڵسۆزیش به‌ نووسین و کارکردن له‌رۆژنامه‌ و بلاوکراوه‌کاندا ده‌ورى به‌رچاویان له‌به‌ره‌وسه‌ر بردنى ر٠اده‌ى ووشیارى خه‌ڵک و پێش خستنى که‌له‌پوور، زمان و کارى سیاسی و زانیارى له‌ کورده‌واریدا هه‌یه‌.
ده‌ور و کاریگه‌رى رۆژنامه‌ له‌ گه‌یاندنى په‌یامه‌ راسته‌کان به‌ خه‌ڵک و ئاشکرا کردنى درۆ و خه‌یانه‌ت و غه‌درى ده‌سه‌لاته‌ ملهوره‌کان، نابه‌رابه‌ریه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و تێ گه‌یاندنى جیلى نوێ له‌راستیه‌کان به‌ روونى به‌رچاو ده‌که‌وێ.
مێقداد به‌درخانى تێکۆشه‌ر هه‌ستى به‌ بوونى بۆشایێکى گه‌وره‌ له‌کوردستان کرد، که‌ ئه‌ویش که‌م بوونى ووشیارى و زانست و نه‌ناسینى راستیه‌کان بوو له‌ رابردوودا هه‌ر بۆیه‌ بر٠یارى دا، رۆژنامه‌ى کوردى له‌ئاواره‌یی دا و دوور له‌نیشتمان به‌چاپ بگه‌ێنێ، که‌ بێگومان ئه‌و کاره‌ى یه‌کێکه‌ له‌ دیارترین و به‌رچاوترین کرده‌وه‌ به‌ که‌ڵکه‌کان له‌مێژووى پر٠ له‌ هه‌وراز و نشێوى سیاسی و فه‌رهه‌نگى گه‌لى کورد.
مێقداد به‌درخان به‌ رچه‌شکاند و بلیمه‌تى چینى دواى خۆى فێر کرد که‌ گرینگى بده‌ن به‌ خوێندن و نووسینه‌وه‌ و کارى راگه‌یاندن. تێی گه‌یاندن که‌ له‌کوردستاندا ده‌کرێ راگه‌یاندن وه‌ک ئه‌رکێک، ده‌ورى به‌ که‌ڵکى هه‌بێ له‌گه‌یاندنى داواکانى جه‌ماوه‌رى به‌ده‌سه‌لاته‌کان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌کان و له‌هه‌ڵه‌ وه‌یان گێر٠ێ.
جێگه‌ى دڵخۆشیه‌ له‌کوردستاندا، به‌ پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجانه‌ى هه‌یه‌ رۆژنامه‌کان چالاکن و هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک به‌ پێى توانا ده‌ورى باش و به‌ که‌ڵکى هه‌یه‌ له‌گه‌یاندنى راستیه‌کان و بلاوکردنه‌وه‌ى روداوه‌ سیاسیه‌کان. ئه‌گه‌رچى ژماره‌یێکى به‌رچاو له‌ بلاوکراوه‌ و رۆژنامه‌کان سه‌ر به‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستانن و زیاتر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌کانیان بلاوده‌که‌نه‌وه‌، واش له‌ ده‌رخستنى راستیه‌کان ده‌ورى به‌رچاویان هه‌یه‌ بانه‌ش گه‌نه‌ رۆژنمه‌ سه‌ربه‌خۆکان له‌ ئه‌نجام دانى ئه‌رکه‌که‌دا.
له‌و یاده‌ پیرۆزه‌ دا، جێگه‌ى خۆیه‌تى رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌رانى کوردستان به‌ هه‌ست کردن به‌ هه‌ل و مه‌رجى ناسک و حه‌سته‌مى سیاسی له‌کوردستان، وردتر بایه‌خ بده‌ن به‌ کار و ئه‌رکى پیرۆزى رۆژنامه‌گه‌رى. ئه‌رکى رۆژنامه‌نووسان و رۆژنامه‌کان وه‌ک ده‌سه‌لاتى چواره‌م، چاره‌نووس سازه‌ و پێویسته‌ رۆژنامه‌نووسان بوێرانه‌ ره‌خنه‌ و پێشنهاده‌کانیان بخه‌نه‌ سه‌رکاغه‌ز و رایگه‌یێنن. له‌هه‌مانکاتیشدا پێویسته‌ رۆژنامه‌نووسان دوور بن له‌ نووسینى بابه‌ت و هه‌واڵى ناراست که‌ له‌لایێک زیان به‌ خۆیان و ئه‌رکى پیرۆزى رۆژنامه‌ نووسی ده‌گه‌ێنێ و له‌ لایێکى دیکه‌ زیان به‌ قازانج و مه‌سڵه‌حه‌تى تێکرایی ده‌گه‌ێنێ و دژمنان و ناحه‌زانى گه‌لى کورد قازانجى لێده‌بینن.
بێ شک ده‌بێ جیاوازى هه‌بێ له‌ نێوان ئازادى رۆژنامه‌نووسی له‌گه‌ڵ بێحورمه‌تى و بێرێزى کردن و بوختان کردن له‌ژێر ناوى ئازادیى رۆژنامه‌نووسی دا. رۆژنامه‌نووسانى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌بێ قه‌ڵه‌م بوێر و چاونه‌ترس بن و راستیه‌کان چۆنى هه‌یه‌ بگێر٠نه‌وه‌ و بینووسن له‌هه‌مانکاتدا ده‌بێ له‌ئاشکراکردنى ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نوووسانه‌ى بوختان بێژ و قه‌له‌مفرۆشن سڵ نه‌که‌ن و به‌وکاره‌یان پیشه‌ى پیرۆزى رۆژنامه‌نووسی و رۆژنامه‌گه‌رى پاک و بێگه‌رد بکه‌ن و ئه‌وه‌ى ئه‌رکى راسته‌قینه‌ و سه‌ره‌کیانه‌یه‌ به‌ جێ بگه‌ێنن.
جارێکى تر له‌ یادى پیرۆزى ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌رانى کوردستان و تێکراى گه‌لى کورد پێش که‌ش ده‌که‌ین. هیوادارین به‌ تێکر٠ایی له‌خزمه‌ت ئازادى و پێش که‌وتنى که‌له‌پوورى نه‌ته‌وه‌ییدا بین و رۆژنامه‌ى ئازاد و قه‌ڵم به‌ ده‌ستى بوێر سه‌رکه‌وتوو بن و رێ٠Žگاى میقداد به‌درخان و باقى زانایان و رۆشنبیران ئاوه‌دانتر ر٠اگرن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
٢٢/٤/٢٠ ٠ ٩


15 سال و 7 ماه و 2 روز و 14 ساعت و 24 دقیقه پیش از این

سه‌دویانزده‌هه‌مین ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى پیرۆز بێ

سه‌دویانزده‌هه‌مین ساڵرۆژى ده‌رچوونى یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى پیرۆز بێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن