ئاى ئێم ئێف: دابه‌زینی زیاتر به‌رێوه‌یه
سندووقى نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ ده‌ڵێ: ئابوورى جیهان که له دواى شهر٠ى یه‌که‌مى جیهانیه‌وه یه‌که‌م جاره داده‌به‌زێ، له ساڵى ٢٠ ٠ ٩دا به رێژه‌ى یه‌ک سێ ده‌یه‌مى له‌سه‌د گرژتر ده‌بێ.
ئه‌و گۆر٠انه به‌رچاوه له دواى ئه‌و پێش بینیه‌ى پێنج مانگ له‌وه پێشه که ئاى ئێم ئێف کردبووى که به‌رهه‌مى جیهانى له ساڵى ٢٠ ٠ ٩ دا نیو له‌سه‌د زیاد ده‌کا.
ئه‌و رێکخراوه ئێستا پێش بینى ده‌کا بریتانیا شاهیدى گرژى چوار و یه‌ک له‌سه‌دى ئابوورى ده‌بێ له ساڵى ٢٠ ٠ ٩ دا هه‌روا به‌و پێ یه ئابوورى هێندێ له وه‌لاتانى سه‌نعه‌تى له‌وه زیاتر داده‌به‌زێ به شێوه‌یێک که له ئاڵمان پێنج شه‌ش ده‌یه‌م له‌سه‌د، بۆ ژاپۆن شه‌ش و ٢ ده‌یه‌م له‌سه‌د و ئیتالیا چوار و چوار ده‌یه‌م له‌سه‌د ده‌بێ.
به‌ره‌و سه‌رچوونى ئابوورى بۆ ئابووریه‌کانى پێشکه‌وتوو له ساڵى ٢٠ ١٠ یش روون نیه به شێوه‌یێک که به گشتى پێشبینى سیفر کراوه.
ئه‌و رێکخراوه ده‌ڵێ ئه‌و دابه‌زینه زۆرترین دابه‌زینه له دواى شه‌رى دووهه‌مى جیهانى به شێوه‌یێک رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان له‌و وهلاتانهى ٧٥ له سه‌د ئابوورى جیهان پێک دێنن دابه‌زیوه.