جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کلینتۆن ده‌ڵێ: ووتووێژى ئاشتى، پشتیوانى عه‌ره‌به‌کان له‌ ئیسرائیل له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێرانه‌

کلینتۆن ده‌ڵێ: ووتووێژى ئاشتى، پشتیوانى عه‌ره‌به‌کان له‌ ئیسرائیل له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێرانه‌

ئه‌مریکا پابه‌ند بوونى ئیسرائیلى له‌ باره‌ى ئاشتى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستى به‌ به‌رده‌وام بوون و به‌هێز کردنى پشتیوانى عه‌ره‌به‌کان له‌و وه‌لاته‌ له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێران زانیوه‌.

هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتوویه‌تى: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ده‌یهه‌وێ، عه‌ره‌به‌کان له‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێراندا پشتیوانى به‌ربلاوى لێ بکه‌ن، ده‌بێ پابه‌ند بوونى خۆى به‌ به‌ڵێنه‌کانى رێگه‌چاره‌ى ئاشتیخوازانه‌ بۆ کێشه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست رابگه‌یێنێت و ناتوانێ له‌ هه‌وڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌رى ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کاندا له‌ په‌راوێزدا بمێنێته‌وه‌.
ناوبراو که‌ له‌ به‌رانبه‌ر کۆمیته‌ى تایبه‌تى مه‌جلیسى کونگره‌ى ئه‌مریکا قسه‌ى ده‌کرد، زیادى کرد: بۆ ئیسرائیل وه‌ده‌ست هێنانى پشتیوانى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێراندا و به‌شدارى کاریگه‌ر له‌ مه‌سه‌له‌ى ئاشتى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، پێویستى یه‌کترن.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا زیادى کرد که‌ وه‌لاتانى عه‌ره‌ب به‌ ته‌واوى پشتیوانى له‌ به‌هێزترین هه‌ڵوێست له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێراندا ده‌که‌ن و رازى بوونى ئیسرائیل بۆ ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ى ووتووێژه‌کانى ئاشتى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کان، هه‌ل و مه‌رجیان له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێران به‌ هێزتر ده‌کا.
ناوبراو گووتى: رێبه‌رى زۆرێک له‌ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی پێ یان گووتووه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ووتووێژه‌کانى ئاشتى ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان به‌ره‌و پێش چوون ببینرێ، ئاکامه‌که‌ى به‌هێز بوونى هه‌ڵوێستى ناوچه‌یی له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران ده‌بێ.

15 سال و 6 ماه و 28 روز و 9 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

کلینتۆن ده‌ڵێ: ووتووێژى ئاشتى، پشتیوانى عه‌ره‌به‌کان له‌ ئیسرائیل له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێرانه‌

کلینتۆن ده‌ڵێ: ووتووێژى ئاشتى، پشتیوانى عه‌ره‌به‌کان له‌ ئیسرائیل له‌ به‌رامبه‌ر رژیمى ئێرانه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن