دانانى دووربین له هێندێ له مه‌دره‌سه‌کانى تاران
ماڵپهر٠ى جمهوریه‌ت: وه‌ک ده‌گووترێ له هێندێ له مه‌دره‌سه‌کانى ئوستانى تاران بۆ چاودێرى کردنى هه‌ڵسووکه‌وتى مامۆستایان و شوێنه جۆراوجۆره‌کان و کلاسهکانى وانه ووتنه‌وه دووربین دانراوه.
سه‌رچاوه‌یێکى ئاگادار رایگه‌یاند له هێندێ له مه‌دره‌سه‌کانى ئوستانى تاران له دهورهکانى سه‌ره‌تایی، راهنومایی و ده‌بیرستان بۆ چاودێرى کردنى هه‌ڵسووکه‌وتى مامۆستایان و خوێندکاران دووربین دانراوه و به مامۆستایان و خوێندکاران به به‌رده‌وامى ووریایی ده‌درێ.
ئه‌وه له کاتێکدایه که مامۆستا ته‌نیا به‌رێوبه‌رى کلاسه و سه‌باره‌ت به شێوه‌ى کارکردن و وانه ووتنه‌وه به پێى قانوون خۆى بر٠یار ده‌دا، ئه‌و کاره ئاسایشى ره‌وانى مامۆستایان و خوێندکاران تێک ده‌دا.
له‌و مه‌دره‌سانه ده‌توانرێ ئیشاره به هونهرستانى سه‌با له شه‌هریار، مه‌دره‌سه‌ى حه‌زره‌تى مه‌عسومه له شه‌هریار و ده‌بیرستانى سدیقهى تاهره له شارى رهى بکرێ.