٢٢٠ نار٠هزایهتى له‌لایه‌ن چینه جیاجیاکانى ئێران له مانگى خاکه‌لێوه‌دا
به پێى ئاماره‌کان، چینه جیاجیاکانى خه‌ڵکى ئێران له مانگى خاکه‌لێوه‌دا زیاتر له ٢٢٠ بزوتنى نار٠هزایهتیان دژ به رژیمى ئاخوندى و سیاسه‌تى سه‌رکوتگه‌رانه و ر٠او و ر٠ووت به‌رێوه‌بردوه.
له‌و مانگه‌دا شاره جیاجیاکانى وه‌لات شاهیدى تێکگیرانى به‌ربلاوى خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندین، نار٠هزایهتى و مانگرتنى به‌رده‌وامى کرێکاران، نار٠هزایهتى و مانگرتنى خوێندکاران و ده‌یان کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى چینه‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگا دژ به رژیمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى بوو.
ئاماره‌کان نیشان ده‌ده‌ن له ٢٢٠ بزوتنى نار٠هزایهتى نزیک به ٨٠ جارى تایبه‌ت به کرێکارانى به گیان گه‌یشتوو بووه.
له‌وانه ده‌توانین ئیشاره بکه‌ین به کۆبوونه‌وه‌ى نار٠هزایهتى زیاتر له ٢٠ ٠ ٠ کرێکارى ده‌رکراوى کارخانه‌ى لوولهسازى ئه‌هواز که له رۆژى ١٥ى خاکه‌لێوه و بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژ به‌رده‌وام بوو.
هه‌روه‌ها زیاتر له ١٠ ٠ ٠ کرێکارى کارخانه‌ى نهیشکهرى هه‌فت ته‌په له نار٠هزایهتى به نه‌دانى حه‌ق ده‌سته‌کانیان مانیان گرت.
جوێ له‌وانه ده‌یان کارخانه و ناوه‌ندى وه‌به‌رهێنان شاهیدى کۆبوونه‌وه و مانگرتنى کرێکاران بوون.
هه‌روه‌ها خوێندکارانیش زیاتر له ٥٠ جار مانگرتن و کۆبونه‌وه‌یان دژ به سه‌رکوت له زانستگاکانیان به‌رێوه بردوه.
زیاتر له ٨٠ ٠ که‌س له خوێندکارانى زانستگاى پێشه‌سازى نه‌وشیروانى بابل، پێنج رۆژ به به‌رده‌وامى نار٠هزایهتیان دهربر٠ى.
هه‌روه‌ها زیاتر له ٢٠ ٠ ٠ هه‌زار که‌س له خوێندکارانى زانستگاى ئازادى ته‌ورێز له نار٠هزایهتى به مردنى سێ خوێندکارى کچ، کلاسهکانى وانه ووتنه‌وه‌یان چۆڵ کرد و مانیان گرت.
باقى چینه‌کانى کۆمه‌ڵگا یه‌که‌م مانگى ساڵى نوێ یان به ٩٠ جووڵه‌ى نار٠هزایهتى و تێکگیران له‌گه‌ڵ هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمیان برده سه‌ر.
خانه‌واده‌کانى زیندانیانى سیاسى رۆژى نه‌ورۆزى ١٣٨٨یان به ر٠اخستنى سفره‌ى حه‌وت سین، له به‌رامبه‌ر زیندانى ئه‌وین به‌رێوه‌برد. ئه‌وان به گیرانى کوێرکوێرانه و شکه‌نجه‌ى تاقه‌ت پر٠وکێنى ئازیزه‌کانیان له چاڵهر٠هشهکانى رژیمى ئێران نار٠هزایهتیان دهربر٠ى.