جسى جکسون ده‌یه‌وێ بۆ ئازادى ره‌کسانا سابرى سه‌ردانى ئێران بکا
چالاکێکى ناسراوى مافى مرۆڤى ئه‌مریکا گووتى: ده‌یه‌وێ له سه‌ردانێکى دا بۆ ئێران بۆ ئازادى ره‌کسانا سابرى رۆژنامه‌وانى زیندانى ئێرانى ئه‌مریکایی هه‌وڵ بدا.
ناوبراو گووتى: ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى ئه‌و حه‌وتووى ر٠ابردوو بۆ وه‌رگرتنى ویزا داوایان تۆمار کردوه و به‌و هومێده‌ن که هه‌یئه‌تى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و هه‌له به ده‌ست بێنن تا داواى ئازادى ره‌کسانا سابرى به پێى مافى مرۆڤ له رژیمى ئێران بکه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ٣١ ساڵه حه‌وتووى رابردوو له دواى دادگایی کردن به تۆمه‌تى جاسووسى کردن ٨ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: تۆمه‌تى جاسووسى بۆ خانمى سابرى بێ بناغه‌یه.
جه‌کسون رۆژى پێنج شه‌ممه ٣ى بانهمهر٠ى ١٣٨٨ له بانکۆک گووتى: زه‌مانێک که خوێندکارى ده‌وره‌ى فه‌وقه لیسانس بووه چاوى به ره‌کسانا سابرى که‌وتووه. له رابردوودا جه‌کسۆن بۆ ووتووێژ سه‌باره‌ت به ئازاد کردنى ئه‌و ئه‌مریکاییانه‌ى له وه‌لاتانى دیکه گیرابوون، هه‌وڵى داوه.