جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێبه‌رایه‌تى سازمان پێشوازى له‌ هه‌یئه‌تێک که‌ له‌ سێ پارتى کوردستانى سوریه‌ پێک هاتبوو کرد

رێبه‌رایه‌تى سازمان پێشوازى له‌ هه‌یئه‌تێک که‌ له‌ سێ پارتى کوردستانى سوریه‌ پێک هاتبوو کرد
کامران

رۆژى چوار شه‌ممه‌ ٦ى خه‌رمانان ١٣٨٧، به‌رێز کاک بابه‌شێخ حسینى سکرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات پێشوازیان له‌ به‌رێز محمود محه‌ممه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى ئازادى کورد له‌ سوریه‌، به‌رێز ئه‌بوو سابر ئه‌ندامى مه‌کته‌بی سیاسى پارتى یه‌کێتى دیموکراتى کورد له‌ سوریه‌ (یه‌کێتى)، به‌رێز عه‌لى شه‌مدین ئه‌ندامى پارتى پێشڤه‌رۆى کورد له‌ سوریه‌ کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌ زیاتر له‌ سه‌عاتێکى خایاند هه‌یئه‌تى میوان پیرۆزبایی خۆیان به‌بۆنه‌ى ٢٨ مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات به‌ رێبه‌رایه‌تى سازمان پێش که‌ش کرد و له‌ سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوکارى له‌گه‌ڵ سازمانى خه‌بات پێ یان داگرته‌وه‌. له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باس له‌ هاوکارى و دۆستایه‌تى نزیک له‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و هاوکاریه‌ى که‌ له‌ نێوان ١٢ پارتى کوردستانى له‌ هه‌ر چوار به‌شى کوردستان هه‌یه‌ کرا.

16 سال و 2 ماه و 23 روز و 13 ساعت و 31 دقیقه پیش از این

رێبه‌رایه‌تى سازمان پێشوازى له‌ هه‌یئه‌تێک که‌ له‌ سێ پارتى کوردستانى سوریه‌ پێک هاتبوو کرد

رێبه‌رایه‌تى سازمان پێشوازى له‌ هه‌یئه‌تێک که‌ له‌ سێ پارتى کوردستانى سوریه‌ پێک هاتبوو کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن