هه‌وڵه‌کانى مکزیک بۆ چاودێرى کردنى نه‌خۆشى ئانفلانزاى کوشنده
به‌رپرسانى مکزیک له هه‌وڵدان بۆ ر٠اگرتنى په‌ره‌گرتنى جۆرێک وایروسى ئانفلانزا، که بۆته هۆى مردنى نزیک به ٦٠ که‌س، به‌و هۆیه‌وه مه‌دره‌سه و بینا گشتیهکانیانى داخستووه.
جێى کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان داخراون و هاووهلاتیانى مکزیکى له نیگه‌رانی به تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه ماکسیان لێداوه.
کارناسانى ته‌ندروستى و سلامه‌تى گشتى ده‌ڵێن: تاقى کردنه‌وه‌کان پێوه‌ندى ئه‌و ویروسهیان له‌گه‌ڵ ویروسى ئانفلانزاى به‌راز ته‌ئید کردوه که له باشوورى ئه‌مریکا به‌و هۆیه‌وه ٨ که‌س نه‌خۆش که‌وتوون.
کارناسان ده‌ڵێن مه‌ترسى ئه‌و ویروسهیان جیددى گرتووه بۆیه له هه‌وڵدان زانیارى زیاتر له‌و باره‌وه به ده‌ست بێنن.
ناوه‌ندى چاودێرى و به‌رگرتن له نه‌خۆشیه‌کان له ئه‌مریکا (CDC) و رێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایانگه‌یاندوه تا ئێستا پێویست به دانى ووریایی بۆ سه‌ردانى هێندێ له ناوچه‌کانى مکزیک و ئه‌مریکا نیه.