حوسنى موباره‌ک ووریایی به رژیم دا‌و گووتى: ئه‌گه‌ر به دواى شهر٠هوهن ئێمه ئاماده‌ین
به پێى نووسراوه‌ى الاهرامى میسر، حوسنى موباره‌ک سه‌رۆک کۆمارى ئه‌و وه‌لاته له قسه‌گه‌لێکى توند دا به رژیمى ئاخوندى و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى له ناوچه‌که گووتى:
هه‌ر کارێکتان پێ ده‌کرێ بیکه‌ن، هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێک که ده‌توانن له ناوخۆى ئێمه‌دا بیکه‌ن، هه‌ر ترۆریستێک که ده‌یناسن بۆ ناو خاکى ئێمه‌ى بنێرن به‌لام له غه‌زه‌بی ئێمه‌ش بترسن و له شمشێر و سوپه‌رى ئێمه‌ش بترسن و بزانن ئێمه ئه‌و ده‌ستیوه‌ردانانه له بیر ناکه‌ین.
سه‌رۆک کۆمارى میسر که رووى قسه‌ى له رژیمى ئێران و ترۆریسته‌کانى بوو، گووتى: ناوچه‌که بۆ لاى شه‌ر٠ مه‌کێشن، ئێمه بۆ شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ دژمنانى گه‌وره‌تریش ئاماده‌ین، به‌لام هیچ کات بیر له شه‌ر٠ ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو هه‌موو هه‌وڵمان بۆ دابین کردنى ئاشتى و ئاسووده‌یی له ناوچه‌که‌دا به کار دێنین، و ئاماده‌ى سه‌رکوتى هه‌موو هه‌وڵه‌کان دژ به میسر و ناوچه‌ى عه‌ره‌بیمان هه‌یه.